riklam

نێچیرڤان بارزانی: پابه‌ندبوونی هاووڵاتیان ئه‌نجامی باشی هه‌بووه‌

کوردستان 01:27 PM - 2020-04-07
.

.

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ناوخۆ و ته‌ندروستی، پارێزگارانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌رپه‌رشتیارانی هه‌ردوو ئیداری گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین، به‌دواداچوونی بۆ دوایین پێشهاته‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7/4/2020 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان، دوایین پێشهاته‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێكاره‌كانی حكوومه‌ت و لایه‌نه‌ په‌یونداره‌كانی بۆ ڕێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تاكه‌ تاوتوێكردو له‌ دۆخی پارێزگاكان و هه‌ردوو سنووری گه‌ر‌میان و ڕاپه‌ڕین و به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و پێداویستی و كه‌موكورییه‌كان و كاریگه‌ریی ده‌رهاویشته‌ و لێكه‌وته‌كانی په‌تاكه‌ی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانی پرسییه‌وه‌.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاس و ده‌ستخۆشی له‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی و پارێزگا و ئیداره‌كان و یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كان و پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش و ته‌واوی هێزه‌كانی ناوخۆ و كارمه‌ندانی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و هه‌موو ئه‌وانه‌ كرد كه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌دا‌ به‌شدارن و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌ده‌ن.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها سوپاسی هاووڵاتییانی كرد كه‌ پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانن بۆ خۆپاراستن و داوای كرد هه‌مووان تا ئه‌وپه‌ڕی به‌رده‌وام بن له‌ پابه‌ندی و هاوكاریی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت بكه‌ن بۆ ڕێگریكردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تاكه‌، دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ ڕێكارو ڕێنماییه‌كان و پابه‌ندیی هاووڵاتیان تائێستا ئه‌نجامی باشی به‌ده‌سته‌وه‌ داوه‌و هیوای خواست به‌ هاوكاریی هه‌موو لایه‌ك ئه‌م دۆخه‌ سه‌خته‌ش تێپه‌ڕێنرێت.


PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket