riklam

فه‌لافیلۆ له‌سلێمانی داخرا

کوردستان 01:17 PM - 2020-04-07
.

.

به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له‌ رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌ی یه‌كی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوكانێكی خواردنی خێرا داده‌خات.

ئازاد نه‌بی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له‌ رێنماییه‌كانی خۆپارێزی و جێبه‌جێنه‌كردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، لیژنه‌كه‌ دوكانی خوارده‌مه‌نی خێرای فه‌لافیلۆ له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی داده‌خات.
وتیشی: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ كارمه‌ند و كرێكاره‌كانی خوارده‌مه‌نی خێرایی فه‌لافیلۆ (ده‌ستكێش، ده‌مامك، كڵاو)یان به‌كارنه‌هێناوه‌و سه‌رپێچییان له‌بڕیاره‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری سلێمانی كردوه‌.

رونیشیكرده‌وه‌: به‌رده‌وام لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی دوكان‌ و ماركێتی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌كه‌ن و به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنی خۆپارێزی له‌شاری سلێمانی ده‌كه‌ن، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنیان به‌پێی رێنماییه‌ نوێكان پێدراوه‌، سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی خوارده‌مه‌نی خێرای فه‌لافیلۆ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket