riklam

حكومه‌تی عیراق ئاماده‌نیه‌ ده‌ستكاری مووچه‌ بكات

ئابوری 01:12 PM - 2020-04-07
.

.

له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ی نڕخی نه‌وت له‌جیهاندا، به‌ڵام حكومه‌تی عیراق ئاماده‌نیه‌ ده‌ستكاری مووچه‌ بكات و رێكای نوێ ده‌گرێته‌به‌ر.

له‌و باره‌یه‌وه‌ شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عیراق راگه‌یاند، عه‌دنان زورفی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عیراق بۆ كه‌ناڵی ئه‌لعیراقیه‌ رایگه‌یاندوه‌، به‌داهاتی نه‌وت مانگی داهاتوو حكومه‌تی عیراق نیوه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی پێ دابین ناكرێت، به‌ڵام رێكاری دیكه‌ هه‌یه‌ كه‌ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی عیراق ده‌ستكاری نه‌كرێت و ئه‌و رێكارانه‌ ده‌گرینه‌به‌رو ده‌ستكاری مووچه‌ ناكرێت.

وتیشی: ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌یه‌شی كه‌ مانگانه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دێت، ده‌ستكاری ناكرێت، چونكه‌ له‌چوارچێوه‌یه‌ی مووچه‌دایه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عیراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: حكومه‌تی عیراق له‌هه‌وڵی زیادكردنی داهات دایه‌و ده‌یه‌وێت خه‌رجی كه‌مبكاته‌وه‌و داهاتی ناوخۆ زیاد بكات، تا به‌شێك له‌كورتهێنانه‌ی له‌بودجه‌ دێته‌ ئاراوه‌ كه‌مبكاته‌وه‌.

 


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket