riklam

ئاگادارییه‌ك له‌ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ ‌

کوردستان 01:02 PM - 2020-04-07
.

.

ژووری ئۆپراسیۆنەکانی ئیدارەی گەرمیان بۆ بەڕەنگاری کۆرۆنا داوا لەهاووڵاتیان دەکات کە پابەندی رێنماییەکان بن و رەچاوی دۆخەکە بکەن.

 

ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی سنووره‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه‌ پابه‌ندی بڕیارو رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا،ئه‌و ئاسانكارییانه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان بڕیاری لێداوه‌ له‌پیناو ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه‌سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكه‌ و ناكریت له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ خراپ به‌كاربهێنرێت.

به‌داخه‌وه‌ وه‌ك تێبینیمان كردووه‌ به‌شیك له‌هاووڵاتیان هه‌وڵده‌ده‌ن شه‌قام و شوینه‌گشتییه‌كان به‌كاربهێنن.

پێویسته‌ هه‌موولایه‌ك به‌باشی له‌وه‌تێبگه‌ین قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ وه‌ك چۆن له‌به‌یانی ژماره‌ 23 وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه‌ جێبه‌جێده‌كریت تا به‌رواری 10ی نیسان.

سوپاس بۆخوا تائێستا گه‌رمیان سه‌لامه‌ته‌و هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراوی تێدا تۆمارنه‌كراوه‌ تكامان وایه‌ هاوكاربن بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌لامه‌تی و بێ زیان ئه‌م قۆناغه‌ تیپه‌ڕێنین.

سوپاسی پابه‌ندبوونی هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌ین كه‌له‌ڕابردوودا به‌باشی هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بوون و ماندوبونی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیان له‌به‌رچاوگرتووه‌، ئومێدمان وایه‌ له‌داهاتووشدا پشتیوانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداربن بۆئه‌وه‌ی ڕیكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ وه‌كو خۆی حێبه‌جێبكریت.

جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه‌ هه‌ركه‌سێك به‌بێ پاساوی یاسایی و به‌بێ رێگه‌پێدانی فه‌رمی پێچه‌وانه‌ی یاساو ڕینماییه‌كان هه‌ڵسوكه‌وت بكات ڕیكاری پێویستی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.


ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان

7 ی نیسانی 2020

 

PUKmedia  راگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket