riklam

توركیا.. فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌كرێنه‌ نه‌خۆشخانه‌

جیهان 12:41 PM - 2020-04-07
.

.

سه‌رۆكی توركیا ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تاتۆرك و به‌شێكی فڕۆكه‌خانه‌ی سنجاق ته‌په‌ی شاری ئیستانبوڵیان كردۆته‌ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌كۆرۆنا و نزیكه‌ی هه‌زار ژووریان تێدا دروستكراوه‌.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵ له‌زاری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان-ه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، 45 ڕۆژ فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌كرێنه‌ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕاشیگه‌یاندووه‌، كه‌ له‌سه‌رجه‌م ویلایه‌ته‌كانی توركیادا ماسكی خۆپارێزی به‌خۆڕایی به‌سه‌ر هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌یدا دابه‌ش ده‌كرێت.

ئه‌ردۆگان روونیشیكردۆته‌وه‌، حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره‌ هاتووچۆ به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه‌و داواش له‌ هاووڵاتیان ده‌كات له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌ جگه‌ له‌ كرێكارو فه‌رمانبه‌ران.

پێشتریش ئه‌ردۆگان بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی بۆ كه‌سانی خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵ و سه‌رو ته‌مه‌نی 65 ساڵی ده‌ركردووه‌و داواشی له‌هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كاندا ماسك ببه‌ستن.


PUKmedia ئاژانسی ئه‌نادۆڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket