riklam

پێشنیارێك بۆ حكومەت

بیروڕا 12:33 PM - 2020-04-07
.

.

لەم ساتەدا كە ڤایرۆسی كرۆنا باڵی بەسەر ژیانی مرۆڤایەتیدا كێشاوە و ئایندەیەكی نادیار چەوەڕێمان دەكات، سەرەڕای كوشەندەیی ڤایرۆسەكە بۆ مرۆڤ كاریگەریەكی ئێجگار گەورەی كردووەتە سەر ئابوری جیهان كە هەندێك شارەزا بە قۆناغی مەنگ بوونی ئابووری (الركود الاقصادی) دادەنێن.
بۆیە لەم كاتەدا كە حكومەت داهاتی زۆر كەمی كردووە و نەوتەكەشی نافرۆشێت نرخی نەوتیش بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە، حكومەتیش بەوتەی خۆی ناتوانێت هیچ جۆرە هاوكارییەكی هاووڵاتیان بكات پێشنیار دەكەم حكومەت هەستهێت بەپێدای نەو بەپاڵێوگە ناوخۆییەكان چ یاسای یا ناساییەكان، حكومی یاخود كەسییەكان، بەمەبەستی دابینكردنی گازی شل بۆ موەلیدەی گەڕەكەكان بە خۆڕایی كە لەناو شارەكاندا دانراون بۆ پێدانی كارەبا بەهاووڵاتیان لە بەرامبەردا خاوەن موەلیدەكان تەنها بڕی یەك هەزار دینار وەرگرن لەبەرامبەر ئەمپێرێك كارەبا، بۆ خۆیان و كرێكارەكەیان چونكە ئەمە تەنها ڕێگەیە كە حكومەت بتوانێت كەمێك باری گرانی سەرشانی هاووڵاتیان سوك بكات.
بۆ نموونە ئەگەر خێزانێك دوو ئەمپێر كارەبای موەلیدەی هەبێت ئەوا تەنها دوو هەزار دینار دەدات، بەڵام ئەگەر ئەمپێرێ بە دە هەزار دینار بێت دەبێت 20 هەزار دینار بدات، دەكرێت  خاوەن موەلدەكانیش كەسانی دڵسۆزبن و هاوكاربن، هاوكات بڕێك پارەشیان دەستدەدەكەێت.
ئەم پێشنیارە دوو سودی گرنگی هەیە بۆ یەكەم جار خەڵكی سود لە نەوتی هەرێم دەبینن، دووم سودیشی ئەوەیە تاكە دەروازەیە كە حكومەت دەتوانێت هاوكاری هەموو تاكێكی كوردستان بكات بێ جیاوازی.
 هەموو كەسیش ئازادە كە دژی ئەم پێشنیارەبێت یان پشتگیری بكات.

عەمید ئاكۆ سەید جافر هەڵەبجەیی

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket