riklam

هه‌ولێر.. 13 گه‌ڕه‌ك كه‌ره‌نتین ده‌كرێن

کوردستان 12:32 PM - 2020-04-07
.

.

به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌ولێر 13 گه‌ڕه‌ك كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كرێن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ د. دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌رِێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ئێستادا هه‌ر یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئیمارات و رزگاری پێشوازی له‌ نه‌خۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن.

وتیشی: به‌هۆی ئه‌و حاڵه‌تانی له‌دوێنێ و ئه‌مڕۆدا له‌ هه‌ولێر تۆمار كران، بڕیاردرا كه‌ 13 شوێن و گه‌ڕه‌ك كه‌ره‌نتینه‌ بكرێن، كه‌ پێكدێن له‌ 9 گه‌ڕه‌ك له‌ناو هه‌ولێر و دوو گه‌ڕه‌ك له‌ قه‌زای سۆران و دوو گه‌ڕه‌كیش له‌ده‌ووروبه‌ری هه‌ولێر.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: تائێستا له‌هه‌ولێر 138 كه‌س تووشی ڤیارۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 20 نه‌خۆش چاكبوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 118 نه‌خۆش تائێستا له‌نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر له‌ژێرچاودێری پزیشكدان.

ده‌قی كۆنگره‌كه‌ به‌ڤیدیۆ..


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket