riklam

كۆیە.. ئەنجامی پشكنینی دوو بەشداربووی پرسەكەی هەولێر نێگەتیڤ دەرچوو

کوردستان 11:28 AM - 2020-04-07
.

.

ئەنجامی پشكنینی دوو بەشداربووی پرسەكەی هەولێر، كە دانیشتووی كۆیەن نێگەتیڤ دەرچوو.

ئەمڕۆ سێ شەممە 7-4-2020، بەڕیوەبەرایەتی تەندروستی كۆیە رایگەیاند: ئەنجامی پشكنینی ئەو ژن و پیاوەی كەدانبشتووی كۆیەن و بەشداری پرسەكەی گەڕەكی كارێزانی شاری هەولێریان كردبوو نێگەتیڤ دەرچوو و دەركەوت هەڵگری ڤایرۆسەكە نین.

بەهۆی دانانی دووپرسە لە گەڕەكی كارێزانی شاری هەولێر تا ئێستا 70 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و دوێنێش رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، خاوەنی پرسەكان و سەرجەم توشبووەكان كە بەشداری پرسەكانیان كردووە بەهۆی پابەند نەبوونیان بە رێنماییە تەندروستییەكان دەدرێنە دادگا.

PUKmedia ئاری كۆیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket