riklam

سه‌رۆكی هه‌رێم ستایشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سلێمانی ده‌كات

کوردستان 11:24 AM - 2020-04-07
.

.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌ پارێزگاری سلێمانیه‌وه‌ ده‌كات و سوپاسی یه‌كه‌ ئیداری و كارگێڕییه‌كانی پارێزگاكه‌ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 7-4-2020 ، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانیدا، سوپاس و پێزانین و پشتیوانی خۆی بۆ پارێزگای سلێمانی و یه‌كه‌ كارگێڕیه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی و هێزه‌كانی ناوخۆو ئاسایش و پێشمه‌رگه‌و ته‌واوی داموده‌زگا خزمه‌تگوزاریی و كارگێڕی و ئارامی و دارایی و ئابوه‌ییه‌كانی پارێزگای سلێمانی ده‌ربڕیی.

پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانی و لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای بۆ ده‌ربڕین و له‌ دوا ڕێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دڵنیای كردنه‌وه‌ كه‌ به‌سه‌ركه‌وتوانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


PUKmedia راگه‌یاندنی پارێزگای سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket