riklam

وه‌زیری ته‌ندروستی: ره‌وشه‌كه‌ مه‌ترسیداره‌

کوردستان 10:51 AM - 2020-04-07
.

.

وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند، حاڵه‌تی ون هه‌یه‌، كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی دیار نیه‌و ره‌وشه‌كه‌ مه‌ترسیداره‌.

دكتۆر سامان حسێن به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ یاوه‌ری دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر نه‌خۆشانی كرۆنایان له‌ هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه‌.

دكتۆر سامان حسێن به‌رزنجی رایگه‌یاند: گرنگترین شت خۆپارێزی و كۆنترۆڵكردنه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ ره‌وشه‌كه‌ مه‌ترسیدار بووه‌.

وتیشی: حاڵه‌تی ون هه‌یه‌، كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی دیار نییه‌. ته‌نیا له‌ هه‌ولێر له‌ 6ی نیسان له‌ 10 گه‌ڕه‌ك و 2 گوندو ناحییه‌ك و قه‌زایه‌ك حاڵه‌ت  تۆمار كراوه‌، ترسناكییه‌كی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته‌ 285 حاڵه‌ت.


PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket