riklam

گه‌ڕه‌كێك له‌هه‌ولێر كه‌ره‌نتین ده‌كرێت

کوردستان 10:41 AM - 2020-04-07
.

.

دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر به‌هۆی به‌شداریكردنیان له‌هه‌ردوو پرسه‌كه‌ی گه‌رِه‌كی كارێزانی شاری هه‌ولێر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، گه‌ره‌گه‌ كه‌ره‌نتین كرا.

لیژنه‌ی ئۆپراسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌ولێر، بڕیاریدا كه‌ گه‌ڕه‌كی كارێزان كه‌ره‌نتین بكرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ رۆژانی رابردوو به‌هۆی دوو پرسه‌ له‌و گه‌ڕه‌كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر توشبووی كۆرۆنا راگه‌یه‌نرا.

هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبووان به‌ڤایرۆسه‌كه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاردرا ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ كه‌ره‌نتین بكرێت، كه‌ ئه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ گه‌ڕه‌كێك له‌شاری هه‌ولێر كه‌ره‌نتین بكرێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket