riklam

باری تەندروستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ناجێگیرە

جیهان 11:35 PM - 2020-04-06
.

.

ئەمڕۆ دووشەممە 6-4-2020 رۆبەرت جنریك وەزیری نیشتەجێبوونی بەریتانیا رایگەیاندوە كە بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەو بۆ ئەنجامدانی پشكنین براوەتە نەخۆشخانە.

رۆبەرت جنریك بەتۆڕی بی بی سی راگەیاندوە كە سەرۆك وەزیران بەمەبەستی پشكنین لەنەخۆشخانەیە و رۆژانەش لە گۆڕانكارییەكان ئاگادار دەكرێتەوە. 

جنریك راشیگەیاندوە ماوەی 10 رۆژە سەرۆك وەزیران نیشانەكانی تێدا دەركەوتووە، ئێستا دۆخی جۆنسۆن جێی نائومێدییە. 


هەروەها نووسینگەی سەرۆك وەزیران رایگەیاندوە كە سەرۆك وەزیران، پێش هەفتەیەك و دوای ئەنجامدانی پشكنینی سەرەتایی دەركەوت كە تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، دوێنێ‌ بۆ ئەنجامدانی پشكنینی تر و وەك رێكاری خۆپاراستن گواستراوەتە بۆ نەخۆشخانە.


وا بڕیاریشە، ئەمڕۆ دووشەممە دۆمینیك راب وەزیری دەرەوە لەشوێنی بۆریس جۆنسۆن سەرۆكایەتی كۆبوونەوەكانی تایبەت بە پەرەسەندنەكانی پەتای كۆرۆنا بكات.

لەم بارەیەوە، رۆژنامەی (The Gardian) ئاماژەی بەوە داوە كە پزیشكەكان نیگەرانن لەدۆخی  هەناسەدانی بۆریس جۆنسۆن، هەروەها نیگەرانن لە دۆخی هەناسەدانی.

لەلایەكی ترەوە، رۆژنامەی تایمسی بەریتانی رایگەیاندوە كە جۆنسۆن گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سانت تۆماس لە لەندەن و ئامێری هەناسەدانی دەستكردی بۆ هەڵواسراوە.

تا ئێستا لە بەریتانیا بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە 5 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.

دوێنێ‌، شاژن ئیلزابیس لەوتارێكیدا هانی بەریتانییەكان دەدات كە لەبەرامبەر دۆخەكەدا خۆڕاگر بن، هەروەها متمانەی خۆشی نیشانداوە كە قەیرانەكە تێدەپەڕێنن و زاڵیش دەبن بەسەر دۆخەكەدا.  


PUKmedia/ فرانس 24

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket