riklam

هەزاران هاووڵاتی پاكستانی لەئیمارات هەوڵی گەڕانەوە دەدەن

جیهان 11:19 PM - 2020-04-06
.

.

دوابەدوای توندكردنی رێكارەكانی دژە بەپەتای كۆرۆنا لەوڵاتانی كەنداو، زیاد لە 20 هەزار هاووڵاتی پاكستانی كە لە وڵاتی ئیمارات كاردەكەن، هەوڵدەدەن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكەیان.

ئەمڕۆ 6-4-2020 وتەبێژی كونسوڵگەری پاكستان دەڵێت: زیاد لە 20 هەزار هاووڵاتی پاكستانی ناویان لە كونسوڵگەری تۆماركردووە تاوەكو بگەڕێنەوە.

كونسوڵگەری پاكستان راشیگەیاندوە لەنێو ئەوانەی ناویان تۆماركردووە، تێیدایە ماوەی مانەوەیان تەواوبووە، یان كاری لەدەستداوە، یاخود كرێیان نادرێتێ‌، هەروەها تێیدایە بە سەردانیكردن هاتوونەتە ئیمارات.

دیبلۆماتكارە پاكستانییەكان رایدەگەیەنن كە زیاتر لە  ملیۆنێك پاكستانی لەئیماراتدا كار دەكەن، وڵاتەكەیان بۆتە سەرچاوەیەكی گەورەی هێزی مرۆیی بۆ ئیمارات.

وتەبێژەكە راشیگەیاندوە كە حكومەتی پاكستان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئیمارات لەوتووێژدایە لەپێناو رێكخستنی گەشتی فڕۆكەوانی و گەڕاندنەوەی هاووڵاتییە پاكستانییەكان.

لە ئێستادا لەئیمارات 1799 حاڵەتی توشبوونی بەكۆرۆنا تۆماركراوە، ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتۆتە 10 حاڵەت.

هەر لەوبارەیەوە، ئەمڕۆ رۆژنامەكانی ئیمارات رایانگەیاند سەرەڕای رێكارەكانی خۆپاراستن و قەدەغەی هاتووچۆ،  سەدان پاكستانی لەبەردەم بارەگای كونسوڵگەری وڵاتەكەیان لەشاری دوبەی كۆبوونەتەوە و داوایان  كردووە بگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتەكەیان.

PUKmedia ئاژانسەكان

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket