riklam

ژاپۆن.. بەهۆی كۆرۆناوە باری نائاسایی رادەگەیەنرێت

جیهان 11:16 PM - 2020-04-06
.

.

شینزو ئابی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند بۆ رێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وڵاتەكەی  باری نائاسایی لەشاری تۆكیۆ و 6 هەرێمی تر ئەسەپێنێت، گورزەیەك هاندانیش بۆ پاڵپشتی ئابووری یابان پێشكەش دەكەین.

ئەمڕۆ 6-4-2020 ئابی بەڕۆژنامەنووسانی راگەیاند: بەڕەچاوكردنی قەیرانی تەندروستی، بەم نزیكانە باری فریاكەوتن لە تۆكیۆ و 6 ناوچەی تر رادەگەیەنین، ئەمەش وەك هەوڵێك بۆ راگرتنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئابی ئاماژە بەوە دەكات كە حكومەت بڕیاری لەسەر گورزەیەك هاندان بەبڕی 108 تریلیۆن یەن داوە، 6 تریلیۆن یەن تەرخان كراوە بۆ خێزانەكان و كۆمپانیا پچوكەكان، 26 تریلیۆن یەنیش  بۆ بواری دڵنیایی كۆمەڵایەتی و باج تەرخان دەكرێت.

ئابی وتوشیەتی: حكومەت لەپێناو بەردەوامبوون و پاراستنی هەلەكانی كاركردن تێیاندا، ئامادەیە هاوكاری كۆمپانیاكان بكات.

جێی ئاماژەیە، ئەنجامی پشكنینەكان دەریانخستووە كە تا ئێستا لەژاپۆن  3500 كەس بەڤایرۆسی كۆرۆنا تووشبوون، 85 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، تەنها لەشاری تۆكیۆ زیاتر لە هەزار كەس بەڤایرۆسەكە توشبوون، ئەمڕۆش 83 حاڵەتی توشبوون بەڤایرۆسەكە تۆماركراوە.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket