riklam

بەغدا بۆ كۆرۆنا پارە رەوانەی هەرێم دەكات

فەیسبووک 07:59 PM - 2020-04-06
.

.

وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند بەغدا بۆ روبەڕوونەوەی كۆرۆنا پارەی رەوانەی هەرێم كردوەو گەیشتوەتە وەزارەتی دارایی، بەڵام ئاماژە بەبڕەكەی نەكرد.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پەیوەندییەكانمان لەگەڵ بەغدا زۆر باشە، كۆرۆنا پەیوەندییەكانی نەبچڕاندوە، بەڵكو بەپێچەوانەوە پەیوەندییەكان توندوتوڵتر بوون.

لەبارەی هاوكاری بەغدا بۆ روبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لەهەرێم، رایگەیاند: بەغدا پارەی رەوانەی هەرێم كردوە بۆ روبەڕووبونەوەی كۆرۆناو پارەكەش گەیشتوەتە وەزارەتی دارایی هەرێم.

وەزیی ناوخۆی هەرێم لەبارەی بڕی ئەو پارەیەی بەغدا بۆ روبەڕووبونەوەی كۆرۆنا رەوانەی هەرێمی كردوە هیچ روونكردنەوەیەكی نەدا.

PUKmedia تایبەت 

 

 

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket