riklam

كەلار.. بەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە ژنێك گیانی لەدەستدا

کوردستان 06:43 PM - 2020-04-06
.

.

لەگوندێكی سنوری قەزای كەلار، بەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە ژنێك گیانی لەدەستدا.

مقەدەم عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندوە:"دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەمە لەگوندی ساڵح ئاغا سەربەناحییەی قۆرەتووەوە تەرمی ئافرەتێك بەناوی (ن- ب - ا ) لەدایكبووی 1986 هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار كەبەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە گیانی لەدەستدابوو

رونیشكردوەتەوە:"بەوتەی كەسوكاری ناوبراوخاوەنی سێ منداڵەو فیشەكی بەخۆیەوە ناوەو خۆی كوشتوە.

ئاماژەی بەوەشداوە:بەهۆی بونی گومان لەڕوداوەكە پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆكردۆتەوەو لەئێستادا مێردەكەی دەست بەسەر كراوە و چاوەڕوانی ڕاپۆرتی پزیشكین تاڕون بێتەوە كە ڕوداوەكە خۆكوژی بوە یاخود كوژراوە.


PUKmedia راگەیەنراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket