riklam

ناوخۆی هەرێم: توشبوانی پرسەكانی هەولێر دادگای دەكرێن

کوردستان 06:30 PM - 2020-04-06
.

.

وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند: ئەوانەی لەپرسەكانی كارێزانی هەولێر توشی كۆرۆنا بوون كە چاكبوونەوە سەرجەمیان دەدرێنە دادگا.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: راشیگەیاند: ئەو ژمارە زۆرەی توشبوانی كۆرۆنا كە ئەمڕۆ لەهەولێر راگەیەنراوە بەركەوتەی توشبوانی پرسەكانی كارێزەن و داواشمان لەپارێزگاری هەولێر كردوە ئەوانەی توشبوون دوای چاكبوونەوەیان رێكاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەرو لەڕێی داواكاری گشتییەوە روبەڕووی دادگا بكرێنەوەو سزای یاسایی خۆیان وەربگرن،چونكە سەرپێچی یاسایان كردوەو مەترسیەكەش گەورەیەو ژمارەكە زۆر بووە، تەنانەت ئەو كەسەی سیدەكانیش كە ئەمڕۆ راگەیەنراو توشی كۆرۆنا بووە بەشداری پرسەكەی كردوەو گەڕاوەتەوەو كۆمەڵێك كەسی تری توشكردوە.

رێبەر ئەحمەد راشیگەیاند: لەنێوان پارێزگای هەولێرو سلێمانی لێكۆڵینەوە دەكرێت ئەو كەسەی لەسلێمانیەوە هاتوە بۆ پرسەكەی هەولێر چۆن گەیشتوە، هەروەها لێكۆڵینەوە لەوەش دەكەین كە ئەو ژنەی لەسیدەكانەوە هاتووە بۆ بەشداری پرسەكەی هەولێر چۆن گەیشتوە، لەكاتێكدا قەدەغەی هاتووچۆ هەبوە. 

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket