riklam

ئەنجومەنی وەزیران: قەدەغەی هاتوووچۆ بەردەوام دەبێت

کوردستان 06:14 PM - 2020-04-06
.

.

ئەمڕۆ ٦-٤-٢٠٢٠ لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە‌سە‌رپە‌رشتی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبووە و چەند بڕیارێکی گرنگ درا.

ئەمڕۆ دووشەممە ٦/٤، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە رێگە‌ی ڤیدیۆ كۆنفراسە‌وە‌، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا-ی لە ھەرێمی كوردستان، کرد، لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا سوپاسی هاوڵاتیان کرا لەپای پابەندبوونیان بە رێنماییەکان و ستایشی وەزارەت و کارمەندانی جێبەجێکاری بڕیارەکان کرا. 

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە دوا رێکار و ئامادەکارییەکانی قۆناغی داھاتووی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا كرا لە هەرێمی کوردستان، هەروەها هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیار و رێنماییە تەندروستییەکان، کرا.

جیگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ستایشی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارە جێبەجێكارەكانی پلانی پاراستنی ھاوڵاتیانی لە‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد، ھە‌روە‌ھا سوپاسی خەڵكی كوردستانی كرد لە‌بە‌ر پابە‌ند بوونیان بە‌ رێنماییە‌كان و ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا؛ كە‌ ئەركی حكومە‌تە‌ پێش ھە‌موو شتێك ژیانی ھاوڵاتیانی ‌بپارێزێت، و ئە‌م پلانانە‌ی حكومە‌تیش هەر بۆ ئە‌و مە‌بە‌ست و ئامانجەیە.  

دواتر وەزیری تەندروستی راپۆرتێکی لەبارەی دواپێشهاتەکانی بڵاو بوونەوەو ئامارەکانی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد، هەروەها ئاماژەی بە پلانەکانی وەزارەتی تەندروستی كرد بۆ قۆناغەی داهاتوو و پێداویستییەکانی خستەڕوو بۆ ئەوەی پلانەکانیان بە باشترین شێواز جێبەجێ بکەن.

پاش گفتوگۆیەکی وورد لەبارەی دوا رێکارەکان و هەنگاوەکانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئە‌م بڕیارانە دران:

١» بەردەوام بوونی بڕیاری پێشووی قەدەغەکردنی هاتووچۆی تەواو بۆ ٤٨ سەعات وەک ئێستا تاوەکو کاتژمێر ١٢ ی ئەمشەو.

٢» بۆ ڕێکخستنەوەی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ کە تا ١٠-٤-٢٠٢٠ بەردەوام دەبێت ڕاگەیاندراوی نوێ لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ وپارێزگارەکان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان دەردەچێت بۆ دابینکردنی پێداویستی ڕۆژانەی ھاولاتیان لە ڕێگای ڕێکاری نوێ و دیارکردنی کات وشێوازی کارکردنیان بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکانی خۆپارێزیی وتایبەتمەندیی یەکە کارگێڕییەکان بەو شێوەیەی لە لایەن بەڕێز وەزیری ناوخۆ لە کۆبونەوەکەدا خرایە ڕوو

٣- کاتێک دیاری بکرێت بۆ رێزگرتن لە فەرمانبەران و کارمەندانی ماندوونەناس کە خزمەتی هاوڵاتییان دەکەن و ژیانیان دەپارێزن، دواتر شێوازی رێزگرتنەکە دیاری دەکرێت.

٤-  سوپاسی هاوڵاتیان دەکرێت لەپای پابەندبوونیان بە رێنماییەکان، هەروەها ستایشی وەزارەت و کارمەندانی جێبەجێکاری بڕیارەکان کرا.

5- وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بە جێبەجێکردنی رێکار و رێنماییەکان، راسپێردران کە راپۆرتی خۆیان ئامادە بکەن بۆ قۆناغەکانی داهاتوو، بە ڕچاوکردنی ژیان و سەلامەتی هاوڵاتیان.

6- وەزارەتی ناوخۆ لیژنەیەک پێکدەهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوی پەلاماردانی پزیشكێك لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی لەو حاڵەتە بگیرێتە بەر.

PUKmedia ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم

9.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket