riklam

لیوا حەسەن نوری:داوای لێبوردن لەپزیشكان و كارمەندانی تەندروستی دەكەین

کوردستان 06:02 PM - 2020-04-06
.

.

 لیوا حەسەن نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند هەموو ئەوانەی بێڕێزیان بەرامبەر پزیشكەكەی سلێمانی كردبوو دەستگیركران و رووبەڕووی یاساو دادگا دەكرێنەوەو بەناوی هێزە ئەمنیەكانی سلێمانیشەوە داوای لێبوردن لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی دەكەین.

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی ئەوەشی بەگەلی كوردستان راگەیاندوە: ئەو رووداوە نەخوازراوەی لەیەكێك لە خاڵەكانی پشكنین و چاودێریكردنی قەدەغەی هاتووچۆ روویدا رەفتارێكی ناشایستەی تاكەكەسی بووە، پێویستیشە لەسەر هەموولایەك رێز لە ماندووبوون و شەونخونی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بگرن كە لەسەنگەری پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنان و داواش لە وەزارەتی ناوخۆ دەكات رێ بەهاتووچۆی تەواوی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بدرێت كە وەك سەربازی ون لە خەمی پاراستنی سەلامەتی هەموولایەكدان. 

لیوا حەسەن نوری روونشیكردەوە: بەچاوی رێزەوە لە رۆڵی ئازیزانمان لە كەرتی تەندروستی دەڕوانین و لەچەند رۆژی رابردووش هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی گوڵ بارانی پزیشك و كارمەندانی تەندروستیان كردو ئەم وێنە جوانە هیچ كەسێكی نابەرپرس ناتوانێت بیشێوێنێت و تەئكیدیش  دەكەینەوە لەیەكخستنی زیاتری هەموو تواناكان بۆ جێبەجێكردنی رێنمایی و رێكارە تەندروستی و كارگێڕییەكان بۆ پاراستنی سەلامەتی هەموولایەك.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket