riklam

وەزارەتی نەوت سەركۆنەی هێرشەكەی كۆمپانیای نەوت دەكات

عیراق 06:00 PM - 2020-04-06
.

.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6-4-2020 هێرشی مووشەكی كرایە سەر چەند شوێن و جێگەیەكی كەرتی نەوت  لەپارێزگای بەسڕە.   

لەوبارەیەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 6-4-2020 وەزارەتی نەوتی عیراق لەبارەی هێرشەكەی ئەمڕۆی سەر كۆمپانیایەكی نەوت لەپارێزگای بەسڕە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، كە تێیدا سەركۆنەی هێرشەكەی دەكات و بەكارێكی تاوانكاریی دادەنێت، كە گیانی كارمەندانی كۆمپانیا و كەرتە نەوتییەكانی لە عیراق دەكاتە ئامانج، هاوكات هەوڵێكی نەزۆكە كە مەبەست لێی راگرتن و پەكخستنی كارەكانە لە كەرتی نەوتدا، كە بەشادەماری ئابووری عیراق ئەژمار دەكرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووشە: هیچ بیانوویەك نییە بۆ ئەم جۆرە كارە تاوانكارییانە، بەتایبەتی لەم بارودۆخە دژوارەی ئێستادا، كە مرۆڤایەتی سەرقاڵی بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنایە، بەجۆرێك كاریگەری ترسناكی لەسەر ئابووری جیهان بەگشتی و عیراق بەتایبەتی جێهێشتووە، كە خۆی لە دابەزینی نرخی نەوت و ئەو هەڕەشانەی كە لەسەر ئابووری و ژیانی هاووڵاتیانی عیراق درووستیدەكات.

 لە راگەیەندراوەكەدا، وەزارەتی نەوت داوا لە هێزە ئەمنییەكان دەكات كە گەڕان و لێكۆڵینەوەكانیان  چڕبكەنەوە، تاوانكاران بدۆزێنەوەو بدرێنە دادگا.

وەزارەتی نەوت دڵنیاییش دەداتە هاووڵاتیان كە سەرباری ئەو كارە تاوانكارییانە، بەڵام كارمەندانی كەرتی نەوت بە لەخۆبوردووانە لە ئیش وكارەكانیان بۆ بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی نەوت بەردەوام دەبن، هەروەها وەزارەتی نەوت پلانی خۆی بۆ سوود وەرگرتن لە سامانی نەوت و وەبەرهێنانی بەشێوەیەكی بێهاوتا جێبەجێ‌ دەكات. 

PUKmedia/ ئاژانسی هەواڵی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket