riklam

تەندروستی سلێمانی:سەرجەمی تیمە ئەمنییەكە دەستبەسەرن

کوردستان 05:55 PM - 2020-04-06
.

.

تەندروستی سلێمانی لەسەر رووداوەكەی نێوان پزیشكێك و هێزە ئەمنییەكان رایدەگەیەنێت: دڵنیای دەدەین لەسەر مافی پزیشكان و كارمەندان بێ دەنگ نابین و نەبوین و لیژنەی لێكۆڵینەوە دروستكراوەو سەرجەمی تیمە ئەمنییەكە دەستبەسەرن تا لێكۆڵینەوە تەواو دەبێت.

رونكردنەوەیەك لە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیەوە :

پاش ئەوەی ئەمڕۆ روداوێكی نەخوازراو لە نێوان پزیشكێكی بەڕێوبەراتییەكەمان و هێزە ئەمنییەكاندا رویدا، دەستبەجێ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی چووە شوێنی رووداوەكەوە لەسەر داوای بەڕێزیان لە ئێستادا لیژنەی لێكۆڵینەوە دروستكراوە بە ئەندام بوونی بەرێز (د.هەڤاڵ) سەرۆكی بەشی بێهۆشكاری بەنوێنەرایەتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و پارێزگای سلێمانی و نوێنەری هێزە ئەمنییەكان و نوێنەری یاسای.

لە ئێستادا سەرجەمی تیمە ئەمنییەكەی روداوەكە دەستبەسەرن تا لێكۆڵینەوە تەواو دەبێت و ئەنجام رادەگەیەنرێت،وە لە ئەمڕۆوە هەموو پزیشكان تەنها بە باجی پزیشكی خۆیان دەتوانن هاتوچۆ بكەن و بچنە سەر كارەكانیان كە ئێوارە لە كۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی بڵاودەكرێتەوە، وە دڵنیای دەدەین وەك بەڕێوبەرایەتی گشتی  تەندروستی سلێمانی لەسەر مافی پزیشكان و كارمەندان بێ دەنگ نابین و نەبوین.

د.یاد نەقشبەندی

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket