riklam

ئەوانەی تەقەیان بەسەر ئەمبوڵانسێكدا كرد دەستگیركران

کوردستان 05:40 PM - 2020-04-06
.

.

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند كە تەقەیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكی فریاكەوتنی تەندروستیدا كردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەراگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia رایگەیاند: مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی شارەزور چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە تەقەی خۆشیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكی فریاكەوتنی تەندروستیدا كردبوو .

دەشڵێت: لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتە ڤیدیۆیەك بڵاوكرایەوە كە چەند كەسێك تەقە بەسەر ئۆتۆمبێلێكی فریاكەوتنی تەندروستیدا دەكەن كە نەخۆشێك دەگوازێتەوە بۆ گوندێك لەسنوری قەزای شارەزور .

رونیشیكردوەتەوە: عەمید ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی شارەزوری راسپارد كە هەستن بەدۆزینەوەی تۆمەتباران و دەستگیركردنیان، مەفرەزەكانیش لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی وارماوای سەربە بەشی پۆلیسی شارەزور چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت: لەئێستادا تۆمەتباران (ن.ع.ح،  أ.م.م، أ.أ.م، أ.ق.ع) بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket