riklam

دەزگای مرۆیی مام پرۆژەی پەلەچارە جێبەجێ دەکات

کوردستان 04:28 PM - 2020-04-06
.

.

دەزگای مرۆیی مام پرۆژەی پەلە چارە جێبەجێدەکات کە لەڕێیەوە هاوڵاتیان دەتوانن بە پەیوەندی تەلەفۆنی چارەسەر وەربگرن و پزیشکانی پسپۆڕ وەڵامیان دەدەنەوە.

کاروان بەختیار پسپۆڕی نەشتەرگەری چاوو ئەندامی دەزگای مرۆیی مام رایگەیاند: لەڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە چارەسەری نەخۆش دەکرێت بۆ دروست نەکردنی قەرەباڵغی لە نەخۆشخانەکان و لەئێستاشدا نەخۆشخانەی حکومی و کلینکی راوێژکاری و ئەهلییەکان وەستێنراون  ونەخۆش ناتوانێت چارەسەر وەرگرێت.

ئەو پزیشکە ئەوەشیخستەروو، لەم خزمەتگوزارییەدا لەسەعات ٩ی بەیانی تا ٤ی ئێوارە هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە سەرجەم پسپۆڕە پزیشکییەکان بکەن و رێنمایی و چارەسەر وەربگرێن.

وتیشی: هەر هاوڵاتییەک پێویستی بە چارەسەر هەبێت و حاڵەتی خێرا بێت ئێمە رێنماییان پێ دەدەین هەتا سەردانمان بکەن و چارەسەر وەربگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم خزمەتگوزارییە بۆ هەموو خەڵکە و هەرکەس پەیوەندی بکات ئێمە بێ جیاوازی وەڵامی دەدەینەوە.

PUKmedia تایبەت

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket