riklam

تەندروستی سلێمانی بڕیاری كردنەوەی نۆڕینگە میللییەكانیدا

کوردستان 04:17 PM - 2020-04-06
.

.

تەندروستی سلێمانی بڕیاریدا لەسبەینێوە نۆڕینگە میللیەكان بۆ پێدانی دەرمان و چارەسەر بەو  هاووڵاتیانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە بكرێتەوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە كە سەرجەم نۆرینگە میللیەكان لەڕۆژی سێ‌ شەممەوە 7-4-2020 لەسەعات 1ی پاشنیوەڕۆ بۆ 5 ی ئێوارە كراوە بێت بۆ پێدانی دەرمان و چارەسەر بەو هاووڵاتیانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە بەپێی چەند مەرجێك ئەوانیش:

1- دەبێت هەموو مەرجەكانی خۆپارێزی پەیڕەو بكرێت و دەستكێش و دەمامك بەكاربهێنرێت.

2-  كاتی دیاری كراوی خۆی كە مەوعیدی هەبێت یان مانگێك تێپەڕبوو بێت بەسەر مەوعیدەكەی.

3- نەخۆشانی درێژخایەن دەتوانێت لە نزیكترین شوێنی ماڵەكەی خۆی دەرمانەكانی وەربگرێت.

4- ئەگەر نەخۆشەكە پەكەوتە بێت نزیكترین كەسی دەتوانێت دەرمانەكەی بۆ وەربگرێت و بەڵگەنامەی پێویستی پێ بێت.

5- هەموو رۆژێك نۆرینگە میللیەكان كراوە دەبێت جگە لەڕۆژانی هەینی.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket