riklam

چەند رێنماییەكی نوێ لەژووری ئۆپەراسیۆنەكانی هەڵەبجەوە

کوردستان 03:44 PM - 2020-04-06
.

.

لەپارێزگای هەڵەبجە رێنمایی نوێی بۆ قەدەغەی هاتووچۆ و دەكراو بەپێی رێنماییەكانیش دەتوانرێت ماركێتەكان و نانەواخانەكان و سەمونخانەكان و سەوزە فرۆشەكان لەژێر چاودێری و رێنماییەكانی تەندروستی و لیژنەهاوبەشەكان كراوە بن. 

دەقی بڕیارە نوێیەكانی پارێزگای هەڵەبجە بۆ قەدەغەی هاتووچۆ 

لەبەر رۆشنایی رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ، بەپێی تایبەتمەندیی پارێزگای هەڵەبجە، ئەمڕۆ ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە ئەم بڕیار و رێنماییانەی دەركرد..

١ـ ئەمڕۆ لەدوای كاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ٦ـ٤ـ٢٠٢٠ ئەم رێكارانە دەگرینەبەر:

ا-  رێگەپێدان بۆخزمەتگوزاری گشتی، لەنەخۆشخانە و كاروباری بازرگانی بۆ هێنانی خۆراك و سەردانی جوتیار بۆ كێڵگەو بـاخەكانیان و بەسەركردنەوەی كێڵگە پەلەوەرییەكان و پڕۆژەكانی گاوداری و هەندێك پێداویستی گرنگی تر، ئەوا بەپێی بەیانی ژمارە ٢٢ی وەزارەتی ناوخۆ مامەڵە دەكەین.

ب. ئەم رێگەپێدانە بەپێی پێویست و مەرجدار دەبێت و كاتی گونجاویان بۆدەستنیشان دەكرێت.

ج. هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و هاوشێوەكانی بەشێوەیەكی گشتی قەدەغەیەو بەپێی بەیانی ژمارە ١٩ی وەزارەتی ناوخۆ، هەر سەرپێچیەك رووبدات، سەرپێچیكەر رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.

د. هەموو رێگەپێدانێك دەبێت لەژێر چاودێری و رێنمایی دەزگاكانی تەندروستیدا بێت.

٢ـ لەدوای كاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ٦ـ٤ـ٢٠٢٠ دەتوانرێت ماركێتەكان و نانەواخانەكان و سەمونخانەكان و سەوزە فرۆشەكان لەژێر چاودێری و رێنماییەكانی تەندروستی و لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەت كراوە بن.

٣ـ میدیاكاران بەنوسراوی رەسمی دەزگاكانیان رێگە پێدراون.

٤ـ بەپێی ئەو میكانیزمەی بۆدابەشكردنی موچە لەبەڕێوەبەرایەتیەكانی (پەروەردە و شارەوانیەكان و ئاو و زانكۆ) جێبەجێكراوە، ئەوا هاوشێوەی ئەو رێنماییە بەهەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگا، دەبێت پەیڕەو بكرێت.

٥ـ كارە خێرخوازیەكان دەبێت لەژێر سەرپەرشتی یەكە كارگێڕییەكان و لیژنەی تایبەت بەدابەشكردنی خۆراكدا بێت لەپارێزگا.

٦ـ پێویستە هاووڵاتیان و میدیاكاران و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی زیاتر كار بۆ بڵاوكردنەوەی كلتوری خۆپارێزی و تاك پارێزی بكەن.

ئازاد تۆفیق

سەرۆكی ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket