riklam

هه‌ولێر.. 41 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كرا

کوردستان 12:21 PM - 2020-04-06
.

.

كه‌مێك پێش ئێستا ته‌ندروستی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: 41 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر تۆمار كرا.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: 41 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر تۆمار كراون كه‌ زۆربه‌ی تووشبوان به‌ركه‌وته‌ی تووشبوانی هه‌ردوو پرسه‌ی ماته‌مینی گه‌ڕه‌كی كارێزان بوون.

 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ تووشبوان دانیشتووی گه‌ڕه‌كه‌كانی كانی گه‌نی، ئاڵتون سیتی، شێخ ئه‌حمه‌د، كارێزان، زانكۆ، چنار، مامۆستایان، 121 گوڵان، ژیان و زیلان ستین.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم هاتووه‌، له‌سیده‌كان 3 كه‌س، له‌ قه‌زای سۆران دوو كه‌س و كه‌سێكیش له‌ گوندی هه‌ڵه‌بجه‌ی بچووك تووشی كۆرۆنا بوون.

ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ 17 كه‌س له‌ تووشبوان ژنن و 15 كه‌سیش پیاوان كه‌ دوانیان پێشینه‌ی گه‌شتیان هه‌یه‌ و 9منداڵیش تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket