یادی 15 ساڵه‌ی یه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆماری پێشمه‌رگه
ی.ن.ک 09:07 AM - 2020-04-06.
2005-4-6 ئه‌و رۆژه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بوو به یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كورد له مێژووی عیراقدا.
ئه‌مڕۆ 15ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كورد له مێژووی عیراقدا، ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌و مێژوویی بوو بۆ گه‌لی كورد، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆمار بوو له‌دوای روخانی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو.
له ساڵی 2003 دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانی توانیان كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو بهێنن عیراق، ئه‌نجومه‌نێكی كاتی پێكهێنرا بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنی عیراق.
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵ كاره‌كانی به‌رده‌وامبوو تا له‌ساڵی 2005دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێكهێنراو له رۆژی 6-4-2005 سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عیراق هه‌ڵبژێردرا و ئه‌وه بۆ یه‌كه‌مجاربوو له مێژووی عیراقدا كوردێك ببێت به سه‌رۆك كۆمار ئه‌مه‌ش ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره بوو بۆ گه‌لی كورد.
سه‌رۆك مام جه‌لال رۆڵێكی به‌رچاوی گێڕا له به‌ڕێوه‌بردنی عیراق و هه‌روه‌ها ناساندنی كورد به هه‌موو جیهان چونكه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كه كوردبێت وه‌ك خه‌ون وابوو، هه‌ربۆیه ئه‌مه‌ش وایكرد به‌شێكی زۆر له وڵاتانی جیهانی گرنگی به‌و باسه بده‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سه‌رۆك مام ڕێزێكی تایبه‌تی هه‌یه لای سه‌رجه‌م سه‌رۆكانی وڵات، هه‌رچه‌نده به‌شێك له به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌به‌كانی عیراق چاویان به كورد هه‌ڵنایه‌ت به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆری عیراقییه‌كانیشه‌وه هه‌وڵه‌كانی به‌رزده‌نرخێندرا چونكه توانیوبووی وه‌ك چه‌ترێك وابێت بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان و كۆیان بكاته‌وه.
ئه‌و رۆژه مێژوویی بوو بۆ گه‌لی كورد چونكه یه‌كه‌مجار بوو له مێژووی حكومڕانی عیراقدا كوردێك وه‌ك سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرا، هه‌ر له‌و رۆژه‌شدا جۆرج بۆش كه سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا بوو پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی له سه‌رۆك مام كرد، له‌لایه‌كی تریشه‌وه هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بێ جیاوازی رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی كه كوردێك توانی ببێت به سه‌رۆك كۆماری عیراق، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی و ژماره‌یه‌كی زۆر به‌رپرسان پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه له سه‌رۆك مام جه‌لال و گه‌لی كورد كرا.
جارێكی تر سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرا....
له‌ساڵی 2010 ده‌نگدانی هاووڵاتیان له سه‌رتاسه‌ری عیراق بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڕێوه‌چوو كه تێیدا 6281 كه‌س خۆیان كاندید كردبوو له نێوانیشیاندا 1813 ژن هه‌بوون و 325 كه‌س ده‌بوو ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی ببن به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه جارێكی تر سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌و تا ساڵی 2014 ، مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق بوو.
چی روویدا...
له‌دوای دوو ساڵ و له به‌رواری 17-12-2012 سه‌رۆك مام جه‌لال نه‌خۆش كه‌وتوو ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرا ماوه‌یه‌كی زۆر له نه‌خۆشخانه مایه‌وه هه‌رچه‌نده ناحه‌زان ریكلاێمێكی زۆریان كرد كه گوایه به‌ڕێزیان له‌ژیاندا نه‌ماوه به‌ڵام هه‌موو ئه‌و وته ناڕاستانه له ساڵی 2014 به‌درۆخرانه‌وه‌و له مانگی 7ی ئه‌و ساڵه‌دا گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان و له ناو ئاپۆڕایه‌كی جه‌ماوه‌ریدا پێشوازی لێكرا.
رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال...
له‌دوای روخانی به‌عسی له‌ناوچوو و دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عیراق هه‌ڵبژێردرا، به‌ڕێزیان توانی كه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عیراق له ژێر چه‌تری پێكه‌وه ژیان كۆبكاته‌وه ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكی قورس بوو، هه‌روه‌ها عیراقییه‌كان ئه‌و هه‌وڵه‌یان به‌رز ده‌نرخاند چونكه مێژوو گه‌واهی ئه‌وه‌ی ده‌دا، به‌ڵام له‌دوای نه‌خۆشكه‌وتنی به‌ڕێزیان ئیدی كێشه‌كان سه‌ریان هه‌ڵداو تا ئێستا هیچ كه‌س نه‌یتوانیوه وه‌ك سه‌رۆك مام جه‌لال عیراقییه‌كان پێكه‌وه كۆ بكاته‌وه، به‌ڕێزیان به‌زیره‌كی و سیاسه‌تی ناوازه‌ی خۆی توانیبوو ئه‌و ئه‌ركه قه‌رسه رایی بكات چونكه عیراق چه‌ندین پێكهاته له خۆ ده‌گرێت و بیروڕاو مه‌زهه‌بی سه‌رجه‌یمان جیاوازه وه‌ك كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و ئێزیدی و ئاشوری و كلدانی و مه‌سیح ... ئه‌مه جگه له‌وه‌ی عه‌ره‌ب كه له دوو مه‌زهه‌ب پێكهاتوون سوننه‌و شیعه.
ئه‌و ئه‌ركه‌ی سه‌رۆك مام زۆر قورسبوو چونكه جیاوازی بیروڕا هه‌موو كات كێشه‌كانی ئاڵۆزتر ده‌كرد، سه‌رۆك مام له‌لای عیراقییه‌كان خۆشه‌ویست بوو هه‌روه‌ها هه‌موو پێكهاته‌كانی هانایان بۆ به‌ڕێزیان ده‌برد بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان، سه‌رۆك مام تا ساڵی 2014 سه‌رۆك كۆماری عیراق بوو پاش ئه‌وه‌ش د.فوئاد مه‌عسوم بوو به سه‌رۆك كۆمار.
غیابی سه‌رۆك مام جه‌لال كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی هه‌بوو...
دووركه‌وتنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌هۆی بارودۆخی ته‌ندروستییه‌وه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر دروستبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كێشانه‌ی كه ئێستای عیراق پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت، سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌ركاتێك كه ده‌هاته‌وه كوردستان ئه‌و كێشانه‌ی هه‌بوون به‌شێوازێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو و لێزانانه چاره‌سه‌ری ده‌كردن، ئه‌و ته‌نیا كه‌س بوو هه‌موو كه‌سایه‌تی و لایه‌ن و بیروڕا جیاكانی له‌سه‌ر یه‌ك مێزكۆده‌كرده‌وه، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م قسانه ئه‌و قه‌یرانه یه‌ك له‌دوا یه‌كانه‌ن كه له‌عیراق رووده‌ده‌ن.
ته‌ماشای قه‌یرانه‌كان بكه‌ین تێده‌گه‌ین ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆك مام جه‌لال چ كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی سیاسی و ئه‌منی و ته‌نانه‌ت پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه، دكتۆر مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری به‌ئه‌زموونی كورد ده‌ڵێت سه‌رۆك مام جه‌لال توانیویه‌تی رۆڵی هه‌بێت له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، چونكه په‌یوه‌ندی باشی هه‌بوو له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك، لایه‌نی سوننه‌ی عیراقیش بێ جیاوازی بڕوایان وایه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشكه‌وتن و دووركه‌وتنه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌عیراق نه‌بووایه لایه‌نه‌كان له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا له‌سه‌ر ده‌ستی جه‌نابیان له‌سه‌ر مێزی دانوستان و دیالۆگ كۆده‌بوونه‌وه.
چه‌نگیز چاندار نوسه‌ری به‌ناوبانگی توركیا له‌وتارێكدا له‌سه‌ر كاریگه‌ری تاڵه‌بانی له‌سه‌ر سیاسه‌تی عیراق و ناوچه‌كه ده‌ڵێت له‌م تابلۆ تێكه‌ڵ و ئاڵۆزه‌ی عیراقدا نه‌بوونی تاڵه‌بانی پیاوی ده‌گمه‌نی هاوسه‌نگییه‌كان له‌مه‌یدانه‌كه‌دا، گرفته‌كان بۆ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه زیاتر ده‌كات كه به‌دوای ئارامی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن، په‌یوه‌ندیه‌كانی عیراق و وڵاتانی ناوچه‌كه‌و جیهان شوێن ده‌ست و سه‌نگی سه‌رۆك مام جه‌لالی به‌ڕوونی پێوه دیاره، سه‌رۆك مام به‌هه‌مان جۆر كه دۆست و هاوپه‌یمان و هاوڕێی ئه‌مریكاو وڵاتانی رۆژئاوایه به‌هه‌مان چه‌شنیش جێگه‌ی رێز‌و متمانه‌یه له‌لای وڵاتانی ناوچه‌كه به‌ئێران و توركیا‌و سعودیه‌وه،له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی عیراقیش به‌هۆی سه‌نگی خۆیه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك كێشه‌ی ناوچه‌كه‌شی داوه، یه‌ك له‌وانه كێشه‌ی كورده له‌توركیا كه له‌دێر زه‌مانه‌وه‌و له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری تورگوت ئۆزال سه‌رۆك مام جه‌لال رۆڵی كارای گێڕاوه.
له‌ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی نێوان په‌كه‌كه‌و حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ش له‌ساڵی 1993دا پشكی شێری به‌ركه‌وت، له‌دواین نامه‌شیدا بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه باس له رۆڵی گرنگی مام جه‌لال ده‌كات بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی.
كورته‌یه‌ك له ژیاننامه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ..
مام جه‌لال كوڕ‌ی شێخ حیسامه‌دین كوڕ‌ی شێخ نوری كوڕ‌ی شێخ غه فوور. هاوینی ساڵی 1933 له گوندی ( كه‌لكان ) ی قه‌تپاڵی چیای كۆسره‌ت له دایكبووه، كه ده‌ڕ‌وانێته ده‌ریاچه‌ی دوكان، چه‌ند ساڵێك ته‌مه‌نی منداڵی له‌و گونده به‌سه‌ر بردووه‌و دواتر باوكی بووه به‌رێبه‌ری ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانی له كۆیه. له‌وێ چۆته قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و به سه‌ركه‌وتوویی خوێندنی ته‌واو كردووه، خوێندكارێكی زیره‌ك لێهاتوو بووه، هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه نیشانه‌كانی سه‌ركردایه‌تی به جۆرێ لێده‌ركه‌وتووه كه پێش هاوڕ‌ێكانی ده‌كه‌وت بۆ كۆڕ‌ی پرسه و ئه‌و بۆنانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ڕ‌ێوه ده‌چوون، به‌یانیان له كاتی ریزبوونی قوتابیاندا، مامۆستاكان پێش هه‌مووان ئه‌ویان هه‌ڵده‌بژارد بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیعری نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی.
له‌وێوه بیرۆكه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی لای ئه‌و چه‌كه‌ره‌ی كرد تا وای لێهات ورده ورده به‌سه‌ریدا زاڵ بوو، كه گه‌یشته پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی یه‌كێك بوو له پێشه‌نگه‌كانی خوێندكاران كه به په‌رۆشه‌وه به‌شداری له چالاكیه‌كانی قوتابخانه ده‌كرد و به‌شداری له وتار خوێندنه‌وه‌و شانۆدا ده‌كرد.
ئه‌گه‌رچی جه‌ژنی نه‌ورۆز له لایه‌ن حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عیراقه‌وه یاساخ بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌لی كوردستان له 21 / ی ئاداری هه‌موو ساڵێك به ئاهه‌نگ یادیان ده‌كرده‌ووه، ئه‌ویش به هۆی پیرۆزیی ئه‌م جه‌ژنه لای كورد كه به رۆژی سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد داده‌نێن به‌سه‌ر ئه‌و زاڵمانه‌ی ده‌یچه‌وساندنه‌وه.
* ساڵی 1945: ئاهه‌نگێكی میللـی له كۆیه بۆ نه‌ورۆز سازكرا، سه‌رۆك تاڵه‌بانی كه له ته‌مه‌نی سیانزه ساڵیدا بوو به‌شداری تێدا كرد‌و وته‌ی حه‌ماس ئامێزی خوێنده‌وه، بووه مایه‌ی سه‌رسۆڕ‌مانی مامۆستا‌و به‌شداربووان.
* له ساڵی 1946 دا له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕ‌ێیه‌كی خوێندكار‌و به ئامۆژگاری یه‌كێك له مامۆستاكانی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی فێركاری نهێنی دامه‌زراندبه ناوی ( كۆمه‌ڵه‌ی پێشخستنی خوێندنه‌وه ) ( k.p.x ) و مام جه‌لال به سكرتێری هه‌ڵبژاردرا، ئامانجێكی كۆمه‌ڵه‌كه هاندانی خوێندكاران بوو بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی.
* له هه‌مان ساڵداو دوای دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كورد له 16/ ی ئابی 1946 كه‌وته ژێر كاریگه‌ری به‌رنامه‌ی پارتی و له چوارچێوه‌ی رێكخستنه‌كانیدا كه‌وته چالاكی خوێندكارانه.
* دوای چوونه ناو كاری سیاسییه‌وه، رۆژنامه‌ی ( رزگاری ) كه پارتی دیموكراتی كورد به نهێنی ده‌ریده‌كرد، كورته وتاری له‌ژێر نازناوی ( ئاگر ) دا بۆ بڵاو ده‌كرده‌وه
* ساڵی 1947 بوو به ئه‌ندام له پارتی دیموكراتی كورد و چالاك و لێهاتوو بوو له‌و ئه‌رك و فه‌رمانه حزبیانه‌ی پێی ده‌سپێردران.
* ساڵی 1948 خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واو كرد و له ناوه‌ندی كۆیه بوو به خوێندكار، ئه‌و ساڵه به ساڵی ( وه‌سبه ) ( راپه‌ڕ‌ین ) ناسرابوو، كه گه‌لی عیراق توانی په‌یماننامه‌ی ( پۆرتسماوس )هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه‌و حكومه‌تی ساڵح جه‌بر بڕ‌وخێنێ و حكومه‌تی محه‌مه‌د سه‌در دابمه‌زرێنێو له‌و كه‌ش و هه‌وا ئازادیه‌دا كه له سایه‌ی ئه‌م ( راپه‌ڕ‌ینه ) هاته كایه‌وه، هه‌ڵبژاردنێكی گشتی خوێ،دكاران ئه‌نجامدرا بۆ هه‌ڵبژادنی نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی گشتی.
ئه‌وه بوو سه‌رۆم مام جه‌لال تاڵه‌بانی به نوێنه‌ری خوێندكارانی كۆیه هه‌ڵبژێردرا و به‌شداری له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خوێندكارانی عیراقدا كرد كه له نیسانی 1948 له گۆڕ‌ه‌پانی ( السباع ) ی شاری به‌غداد به‌سترا.
* له‌م كۆنگره‌یه‌دا بۆ یه‌كه‌مین جار گوێی له شاعیری مه‌زن ( محه‌مه‌د مه‌هدی جه‌واهیری ) بوو، كه شیعره به ناوبانگه‌كه‌ی ( رۆژی شه‌هید ) ی خوێنده‌وه، كه بۆ جه‌ع فه‌ری برای و بۆ شه‌هیدانی وه‌سبه وتبووی. ئه‌و ساتانه له ژیانی سه‌رۆك تاڵه‌بانیدا مێژوویی بوون و وای كرد ببێته یه‌كێك له مریده‌كانی شیعری ئه‌و و دواتریش بوو به ئازیزترین دۆستی و ئه‌و دۆستایه‌تیه تا دوا ساته‌كانی ژیانی شاعیر به‌رده‌وام بوو.
* ساڵی 1949 و له سایه‌ی حوكمی عور فی و تۆقاندن كه كوردستان و عیراقی گرته‌وه، سه‌رۆك تاڵه‌بانی له حزبدا سه‌ركه‌وت و بووه ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوچه‌ی كۆیه.
* له شوباتی 1951 دا و له كۆنگره‌ی دووه‌می پارتی دیموكراتی كورد، به ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام له‌به‌ر پاراستنی ریزه‌كانی پارتی پله‌كه‌ی خۆی به هه‌ڤاڵێكی خۆی به‌خشی كه دوای ده‌رچوونی له زیندانی به‌شداری له كۆنگره‌دا كردبوو.
* له ساڵی 1951 دا له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێكدا گیراو بۆ شاری موسڵ دوور خرایه‌وه، له‌وێش له خه‌باتی سیاسی‌دا به‌رده‌وام بوو و دواتر چووه كه‌ركوك بۆ ته‌واوكردنی خوێندن و سه‌ر له‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی رێكخستنه‌كانی حزب و بووه به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی كه‌ركوك. له هه‌مان ساڵیش‌دا ئه‌ركی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌كانی به شێوه‌یه‌كی نهێنی گرته ئه‌ستۆ تا ئه‌و رۆژه‌ی گیرایه‌وه.
* ساڵی 1952 چووه كۆلیژی ماف ( حقوق ) له به‌غداد كه ئه‌و ده‌مه رێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كورد په‌رته‌وازه بوو، به‌ڵام مام جه‌لال توانیی رێكخستنه‌كانی حزب تۆكمه بكاته‌وه.
* له كانوونی دووه‌می 1953 دا به‌شداریی كۆنگره‌ی سێیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد و به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردرا و له مانگی شوباتدا سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانی كرد و له كۆنگره‌یه‌دا به سكرتێری گشتی قوتابیانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا و له هه‌مان ساڵیش‌دا یه‌كێك بوو له دامه‌زرێنه‌رانی ( یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان )، هه‌ر له‌و كاتانه‌دا نوێنه‌ری پارتی بوو لای زۆربه‌ی حزبه نهێنێ و ئاشكراكانی عیراقی.
* ساڵی 1954 به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردرا.
* ساڵی 1955 سه فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی عیراقی كرد و له فیستیڤاڵی لاوان و قوتابیانی جیهانی له وارشۆ به‌شداری كرد و له‌وێوه سه‌ردانی یه‌كێتی شووره‌وی ئه‌وسا و چینی كرد.
* ساڵی 1956 له‌به‌ر چاوان وون بوو، كه‌وته خه‌باتی ژێر زه‌مینی و ناچار بوو له پۆلی چواره‌می ما فدا خوێندن به‌جێبهێڵێت.
* ساڵی 1957 سه فه‌ری سوریا و مۆسكۆی كرد و له فیستیڤاڵی لاوان و قوتابیانی مۆسكۆ به‌شداری كرد و هاتنی بۆ سوریا به فرسه‌ت زانی بۆ په‌یوه‌ندی به كورده‌كانی ئه‌وێوه و په‌یوه‌ندیه‌كی سیاسی دروستبوو. له هه‌مان ساڵیش‌دا گه‌ڕایه‌وه عیراق و به‌شداری له كاره‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی یه‌كگرتوو كرد و بوو به به‌رپرسی رۆژنامه‌ی ( خه‌باتی كوردستان ) كه له سلێمانی به نهێنی ده‌ریان ده‌كرد.
* له یه‌كه‌مین رۆژی سه‌ركه‌وتنی شۆڕ‌شی 14 / ی گه‌لاوێژی ساڵی 1958، سه‌رپه‌رشتی رێكخستنی خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری سلێمانی كرد و به هاوكاری هه‌ڤاڵانی حزب له نێو شاردا، پاشان چووه به‌غداد و به‌شداریی له كاروباری مه‌كته‌بی سیاسی و ده‌ركردنی گۆڤاری ( رزگاری ) ( التحریر ) دا كرد، هه‌روه‌ها ئه‌ركی ئه‌و خه‌باته‌ی له ئه‌ستۆ گرت كه له نێو ریزه‌كانی حزبدا فراوان ده‌بوو، وه‌ك پێویستییه‌كی بوونی حزبێكی پێشڕ‌ه‌وی كوردستانی و رێكخراوه پێشه‌ییه‌كان به‌رهه‌ڵستكاری كردنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ده‌یانویست پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌نه پاشكۆی حزبێكی عیراقی.
* ساڵی 1959 جارێكی تر به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردرا و له هه‌مان كاتدا ئه فسه‌ری یه‌ده‌كی كه‌تیبه‌ی چواره‌می تانك بوو، هه‌روه‌ها به‌شداری له ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی ( خه‌بات ) دا ده‌كرد كه به زمانی عه‌ره‌بی ده‌رده‌چوو، وه به ناوی ( پیرۆت) ه‌وه وتاری تێدا بڵاوده‌كرده‌وه.
* ساڵی 1960 به‌رپرسی لقی سلێمانی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بوو كه خولێكی هۆشیاری بۆ كادێره‌كان كرده‌وه.
* ساڵی 1961 بووه سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ( كوردستان ) و دوای داخستنی رۆژنامه‌ی خه‌بات دووچاری راوونان بوو له به‌غداد، به‌ڵام له شه‌وی نه‌ورۆزی هه‌مان ساڵدا وتارێكی دژی دیكتاتۆریه‌ت خوێنده‌وه‌و به‌رگری له بارزانی خوالێخۆشبوو كرد كه ئه‌و سه‌رده‌مه قاسم كۆمه‌ڵێك تاوانی دابۆوه پاڵ له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا فه‌رمانی گرتنی ده‌رچوو و به نهێنی گه‌ڕایه‌وه سلێمانی و خۆی شارده‌وه و به‌شداری له رێكخستنی مانگرتنی گشتیدا كرد كه له شه‌شه‌ی ئه‌یلوولدا كرا.
* له ئه‌یلولی 1961 دا كه شۆڕ‌ش هه‌ڵگیرسا، به‌رپرسی ناوچه‌ی سلێمانی بوو، یه‌كه‌مین بنكه‌ی شۆڕ‌شی له چه‌می رێزان كرده‌وه‌و سه‌رپه‌رشتی كرد و فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی لیوای سلێمانی كرد تا وای لێهات زۆر فراوان بوو و بووه هێزێكی گه‌وره، ئه‌وه بوو كرا به لێپرسراوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
* له نه‌ورۆزی 1962 دا، سه‌ركردایه‌تی ئه‌و هێڕ‌شه به‌ر فراوانه‌ی كرد بۆ سه‌ر ناوچه‌ی شارباژێڕ و له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی بناوه‌سووته و چوارتادا گیرا و هێزه‌كانی به‌ره‌و قه‌زای پێنجوێن برد و ته‌واو ناوچه‌كه‌یان ئازاد كرد.
به‌م شێوه‌یه هه‌ردوو ناوچه‌ی شارباژێڕ و پێنجوین بوونه دوو ناوه‌ندی شۆڕ‌ش و سه‌ركردایه‌تی. له 1962 ـ 1963 زۆربه‌ی ناوچه‌كانی قه‌ره‌داغ و قه‌ڵاسێوكه و گه‌رمیان و سه‌نگاو ئازاد كران. ئه‌و ده‌مه مام جه‌لال فه‌رمانده‌ی هێزی رزگاری بوو، له هه‌مان كاتیش‌دا سه‌رپه‌رشتی دامه‌زراندنی ناوه‌نده‌كانی به‌مۆ و هه‌ڵه‌بجه و ته‌وێڵه و بیاره‌ی ده‌كرد.
* ساڵێ 1963 و دوای كوده‌تا ره‌شه‌كه‌ی شوبات، مام جه‌لال به سه‌رۆكی وه فدی كوردی ده‌ستنیشان كرا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی تازه‌دا كه له سه‌رتادا ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی ره‌وای كورد نیشاندا، هه‌روه‌ها سه‌ردانی كۆماری میسری و جه‌زائیری كرد و چاوی به عه‌بدولناسر و بن بێلا كه‌وت و له هه‌مان ساڵیش‌دا سه‌ردانی ئه‌وروپای كرد و نوێنه‌رایه‌تی شۆڕ‌شی كوردستانی كرد و سه‌ركه‌وتوو بوو بۆ ناساندنی كێشه‌ی كورد و ئاشكرا كردنی بارودۆخی كوردستان و كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی و هاوكاری بۆ شۆڕ‌ش له وڵاتانی فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، روسیا، چیكسلۆ فاكیا و نه‌مسا.
* ساڵی 1964 گه‌ڕایه‌وه كوردستان و ئه‌ركی خۆی له فه‌رمانده‌یی كردنی هێزی رزگاری گرته‌وه ئه‌ستۆ.
* ساڵی 1967 به‌شداری له كۆڕ‌ی ( ئیشتراكیه‌كانی عه‌ره‌ب ) كرد له جه‌زائیر و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر به پێزی ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كورد و شه‌رعیه‌تی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد و دۆستایه‌تی نێوان كورد و عه‌ره‌ب پێشكه‌شكرد.
* ساڵی 1970 رۆڵی كاریگه‌ری خۆی بینی له یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵی پارتی دیموكراتی كوردستان كه پێشتر ببوونه دوو باڵ و ناكۆكیه‌كی تاڵ و خوێناوی له نێوانیاندا هه‌بوو.
* ساڵی 1972 سه فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی عیراقی كرد و ماوه‌یه‌ك له لوبنان و میسر و سوریا مایه‌وه و دوای رووخاندنی شۆڕ‌شی كورد كه له ئه‌نجامی رێكه‌وتننامه‌ی نێوان سه‌دام و شای ئێران له ئاداری 1975 له جه‌زائیر ئیمزا كرا، سه‌رۆك تاڵه‌بانی هه‌ر له‌و ناوچانه‌دا مایه‌وه.
* له 01- 06-1975 له دیمه‌شق له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانیدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیی دامه‌زراند و نه‌خشه‌ی بۆ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕ‌شی نوێ دانا كه له 01/ی حوزه‌یرانی 1976 راگه‌یه‌نرا و بووه سكرتێری گشتی یه‌كێتیی.
* له ساڵانی دوای دامه‌زراندنی یه‌كێتی له‌سه‌ر چالاكی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزب و شۆڕ‌ش به‌رده‌وام بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانی له چیا و ئه‌شكه‌وته‌كانی كوردستاندا ده‌ژیا.
* به گه‌واهی زۆر له چاودێره سیاسیه‌كان یه‌كێك بووه له بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی بۆ لێك نزیك كردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان له نێو ریزی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی له كۆنگره‌كانی نیویۆرك و له‌نده‌ن و سه‌ڵاحه‌دین و هه‌موو دانیشتنه‌كانی دوای ئه‌وانه‌ش كه په‌یوه‌ندی به رێكخستن و نزیكبوونه‌وه‌ی ماڵی عیراقییه‌وه هه‌بوو، میوانداری زۆربه‌ی زۆری هێزه عیراقیه‌كانی كرده‌وه له كوردستان و پشتگیری هه‌مه جۆره‌ی كردوون.
* له‌سه‌ر گۆڕ‌ه‌پانی نێوده‌وڵه‌تیش، سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌شداری چه‌ندین كۆنگره و كۆبوونه‌وه‌ی ئیشتراكی نێوده‌وڵ‌تی كرده‌وه و چاوی به سه‌ركرده سیاسیه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانی زۆر وڵاتانی جیهانی كه‌وتووه.
* جگه له‌وه‌ی كه كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسییه خه‌باتگێرێكی هۆشمه‌ند و نووسه‌ر و یاساناسه، وه‌ك رۆژنامه‌نووسێكیش له رۆژنامه‌ی نهێنی و ئاشكرادا نووسیویه‌تی و له ساڵی 1959 به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عیراقی هه‌ڵبژێردرا كه شاعیری مه‌زن محه‌مه‌د مه‌هدی جه‌واهیری نه‌قیبی بوو.
* سه‌رۆك تاڵه‌بانی جگه له‌وه‌ی یه‌كێكه له سیاسی و دیپلۆماسی و رۆژنامه‌نووسه‌ره دیاره‌كان، نووسه‌رێكی ناوداریشه و به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌شداری له تیشك خسته سه‌ر تێكڕ‌ای بزووتنه‌وه‌ی سیاسی عیراق و ناوچه‌كه و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی كوردی كرده‌وه، له‌م بواره‌شدا چه‌ندین كتێبی له سه‌رده‌می جیاجیادا نووسیوه كه كتێبخانه‌ی عه‌ره‌بی و كوردی ده‌وڵه‌مه‌ند كرده‌وه و بوونه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ لێكۆڵینه‌وه له بواری مێژووی جوڵانه‌وه‌ی سیاسی كوردی و عیراقی‌دا.
* دوای ئازادكردنی عیراق به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی حوكم هه‌ڵبژێردرا و له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2003 دا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی كرد و له‌م ماوه‌یه‌دا كارامه‌یی خۆی له هه‌ڵسوڕ‌اندنی كاروباری حوكم نیشاندا.
* له 06 / نیسانی 2005، مام جه‌لال 227 ده‌نگی له كۆی 248 ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی عیراقی به ده‌ستهێنا و به هه‌ڵبژاردنێكی راسته‌وخۆ به یه‌كه‌مین سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراوی عیراق هه‌ڵبژێردرا، به‌م جۆره سه‌رۆك تاڵه‌بانی له فراوانترین ده‌روازه‌كانه‌وه چووه ناو مێژووی كورد و هه‌روه‌ها له جوانترین ده‌روازه‌شه‌وه چووه ناو مێژووی عیراق و له ناودارترین ده‌روازه‌شه‌وه چووه نێو مێژووی سیاسی و دیموكراسی جیهانه‌وه، ئێستاش به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هه‌وڵی بێ‌وچان و شه‌وده‌خاته سه‌ر رۆژ بۆ هێنانه‌دی ما فه‌كانی كورد و گه‌شه‌كردنی عیراق و بیاتنانه‌وه‌ی و قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆریستان و په‌یوه‌ندی فراوان په‌یداكردن له‌گه‌ڵ ده‌رو دراوسێ و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و رۆژئاوا‌و هاوپه‌یمانان.
* رۆژی 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌رلینی ئه‌ڵمانی كۆچی دوایكردو رۆژی 6ی مانگیش له‌ئاپۆڕایه‌كی جه‌ماوه‌ریداو به‌ئاماده‌بوونی لێپرسراوانی باڵای هه‌رێم و عیراق و سه‌رۆك و نوێنه‌ری وڵاتان له‌گردی ده‌باشانی سلێمانی به‌خاكسپێردرا.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17