riklam

زورفی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت تاوتوێ ده‌كات

عیراق 10:25 PM - 2020-04-05
.

.

عه‌دنان زورفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی راسپێردراو پێشوازی كرد له‌ وه‌فدێكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر جه‌لیل عه‌دنان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو ده‌رچووه‌وPUKmedia  به‌دواداچوونی بۆ كردووه‌ ئاشكرا كراوه‌، كه‌له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێوشوێنه‌كانی پێویست به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خت، به‌پێی به‌رنامه‌ی حكومه‌تی نوێ تاوتوێ كراون.

هه‌ر له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، زورفی جه‌ختی كردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر به‌دیهێنانی داواكاریی  سه‌ره‌كیی  خۆپیشانده‌ران و مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی كه‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌ختی  ئازاد و بێگه‌رد، به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ نوێنه‌رانی هه‌موو هاووڵاتیانی عیراقی تێدا بێت.

زورفی جه‌ختیش له‌سه‌ر گرنگی پیاده‌كردنی پێودانگه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هاوكاری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كاته‌وه‌، كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی حكومه‌تی نوێدا پێویسته‌ هه‌ڵژاردنه‌كان له‌ماوه‌ی ساڵێكدا ئه‌نجام بدرێت.

زورفی به‌ڵێنی داوه‌ كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی كاربكات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆی ده‌وڵه‌ت و چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا و هێنانه‌كایه‌تی هه‌لومه‌رجێكی له‌بار بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.

له‌لای خۆشیه‌وه‌، شاندی كۆسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پابه‌ندی ئه‌وواده‌یه‌ ده‌بن كه‌ حكومه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردندیاریده‌كات.

وه‌فده‌كه‌ ئاماژه‌یان به‌كاره‌كانی ئێستای  كۆمسیۆنی نوێ ده‌كه‌ن، كه‌ چاوخشاندنه‌وه‌یه‌ به‌ ته‌واوی پێكهاته‌ی كارگێڕی و هونه‌ری ناو كۆمسیۆنه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردن و پاكتاوكردنی بابه‌ته‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی پێشوو، ئه‌مه‌ش له‌پێناو جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانیان كه‌ خۆی له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌بینێته‌وه‌.

وه‌فده‌كه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌روه‌ها بریتی بوون له‌ راوێژكار ئه‌حلام عه‌دنان سه‌رۆكی ئیداره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌ردوو دادوه‌ر عه‌باس فه‌رحان و فه‌یاز یاسین ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران.


PUKmedia نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket