riklam

عیراق.. گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ ده‌دۆزرێته‌وه‌

عیراق 10:19 PM - 2020-04-05
.

.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری عیراقی دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی سه‌ر به‌ كارمه‌ندانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیان له‌ ناومۆڵگه‌یه‌كی تیرۆرستانی داعش له‌پارێزگای ئه‌نبار دۆزیوه‌ته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیدا ده‌ڵێت:  به‌پێی زانیاری ووردی هه‌واڵگری،هێزه‌كانیان هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر مۆڵگایه‌كی تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به‌قه‌زای هیت له‌ پارێزگای ئه‌نبار و ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ته‌قه‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیدا.

به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ دوای گه‌ڕان و پشكنینی وورد له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه‌، گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ئه‌منی و مه‌ده‌نی تێدایه‌ و پێشتر له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه‌ گولله‌باران كراون.


PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket