riklam

سێ توشبووی نوێی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نرا

کوردستان 09:25 PM - 2020-04-05
.

.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌، له‌ به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له‌ شاری سلێمانی ده‌ستنیشانكران، كه‌ 3 ژنن ته‌مه‌نه‌كانی (20) و (24) و (28) ساڵن، هه‌موویان  به‌ركه‌وته‌ی تووشبووی پێشوون و دانیشتووی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵن.

كۆی گشتی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له‌ هه‌رێمی كوردستان گه‌شته‌ (236) تووشبوو، له‌نێویاندا (3) مردن هه‌یه‌ و (85) نه‌خۆش چاكبووه‌ته‌وه‌، و ئه‌وانی تر هه‌موویان له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان.


PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket