riklam

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئامارێكی نوێ له‌باره‌ی كۆرۆنا بڵاوده‌كاته‌وه‌

عیراق 08:48 PM - 2020-04-05
.

.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 5-4-2020 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئامارێكی نوێی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنای هاووڵاتیانی ده‌ره‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراقرایگه‌یاند: (1)  حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان له‌ به‌لجیكا تۆماركراوه‌، (2) حاڵه‌ت له‌ به‌ریتانیا، سه‌ره‌ڕای  (10) حاڵه‌ته‌كه‌ی دانیمارك، (1) حاڵه‌ت له‌ فنلندا، (1) حاڵه‌ت له‌ سعودیه‌.

سه‌حاف راشیگه‌یاندوه‌، كه‌كۆی هاووڵاتیانی توشبوو به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌موو جیهاندا گه‌یشتۆته‌ (172)حاڵه‌ت، به‌م شێوه‌یه‌:

(40) حاڵه‌ت له‌ئه‌مریكا، (37)حاڵه‌ت له‌ نه‌رویچ، (22) له‌ سوید، (11) له‌به‌لجیكا، (11) له‌ئه‌رده‌ن، (9) له‌ كه‌نه‌دا، (7) له‌ ئیتاڵیا، (5) له‌به‌ریتانیا، هه‌روه‌ها (5) حاڵه‌ت له‌ نه‌مسا، (2) له‌ لوبنان، (5) له‌ هۆڵه‌ندا، (3) له‌ سعودیه‌، (1) له‌ ئیمارات، (3) حاڵه‌ت له‌ دانیمارك، (1) له‌ فنلندا.

وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ (9) حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی  كۆرۆناوه‌ تۆماركراوه‌، به‌م شێوه‌یه‌یه‌:
(2) حاڵه‌ت له‌ سوید، (4) له‌ به‌ریتانیا، (1) هۆڵه‌ندا، (1) ئه‌ڵمانیا، (1) به‌لچیكا.

حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌ش به‌م شێوه‌یه‌یه‌: (3)حاڵه‌ت له‌ كه‌نه‌دا، (1) له‌ ئێران، (3) له‌ كه‌نه‌دا، (5) له‌ ئۆردۆن.


PUKmedia ئاژانسی هه‌واڵی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket