riklam

لە سایەی كۆرۆناوە

بابەتی گۆڕاو 08:05 PM - 2020-04-05
.

.

لە سایەی كۆرۆناوە

د.شیركۆ عەبدوڵڵا

بەساقەی خوای كۆرۆنا بم، كارێكی كردووە ئینسان بە بیجامەوە شتی وای بۆ ئیسپات ئەبێ كە جاران زاناكان بە صەدرییە و بەدلەشەوە نەیانئەتوانی ئیسپاتی بكەن .براتان دە دوانزەیەك تان وەكو نموونە بۆ ڕیز ئەكەم، خۆتان بیلامانئ بیخەنە سەری:

 

١- خوا گیان مەیلی لێ بێ پەساپۆرتی ئیمارات وەك هی سۆماڵ بێ قیمەت ئەكات.

 

٢-ناوی سیانی وەزیری پیشەسازییش نەزانی هیچ لە مەسەلەكە ناگۆڕێ.

 

٣- ئەگەر یەك تۆز غیرەت بداتە بەرخۆی،هەموو پیاوێك ئەتوانێ ئیشی دەلاكی بكات.

 

٤-دەمامك هەر لەبەردەم كامێرای تەلەفزیۆندا زەرەورە.

 

٥- حكومەت كراسی قورعانیش لەبەر بكات، كورد هەر گومانی هەیە لە بڕیارەكانی.

 

٦-ئەنجومەنی وەزیران زیادەیە، وەزیری ناوخۆ ئەزانێ مێویش ببڕێ.

 

٧- بۆ خەو لێخستن باوكی ڤالیۆمیش ناگاتە كتێبی فكریی كە بە كوردی تەرجەمە كرابێ.

 

٨-مەسئولەكان جاران وەختیان نەبووە دەنا ئەوانیش حەزیان لە ناردنی ڤیدیۆی ڕووتە.

 

٩-سواڵكەری ترافیك لایتەكان ساختەچی بوون ئەگینا ئێستا مردبوون لە برسا.

 

١٠-پاندانی مەرەكەب و پەڕلەمان بەقەدەر یەك زەرورن.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket