riklam

عیراق.. 83 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەكۆرۆنا تۆماركرا

عیراق 07:09 PM - 2020-04-05
.

.

وەزارەتی تەندروستی عیراق، لەنوێترین ئاماری تووشبووان بەكۆرۆنادا، تووشبوونی 83 حاڵەتی تری راگەیاند.

لەراگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە:" لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 83 حاڵەتی تری تووشبوون بەكۆرۆنا لەعیراق راگەیەنرا".

رونشیكراوەتەوە:"  لەهەریەك لەرەسافەی بەغدا 21 كەس و پارێزگای هەولێر 18 كەس زۆرترین حاڵەتیان تێدا تۆماركراوە".

جەختیشكراوەتەوە:" هەروەها پێنج حاڵەتی مردنیش بەكۆرۆنا تۆماركراوە".

لەسەر كۆی گشتی تووشبووان هاتووە:" 961 كەس لەعیراق تووشی كۆرۆنابوون و 61 حاڵەتی مردن و 279 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە".


PUKmedia راگەیەنراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket