riklam

پڕه‌‌.....كه‌‌

بابەتی گۆڕاو 01:36 PM - 2020-04-05
.

.

*فه‌‌یسبوك پڕه‌‌ له‌‌ خه‌‌ڵكی بێ ئیش كه‌‌ مه‌‌جالی لایكێكیان نی یه‌‌
*كتێبخانه‌‌كه‌‌ی ماڵه‌‌وه‌‌مان پڕه‌‌ له‌‌ كتێب كه‌‌ كه‌‌س ناچێ به‌‌ لایاندا
*په‌‌یڕه‌‌وی حیزبه‌‌كان پڕن له‌‌ پرینسیپی جوان جوان كه‌‌ له‌‌ پێ كراون
*فه‌‌رمانگه‌‌مان پڕه‌‌ له‌‌ كارمه‌‌ند كه‌‌ له‌‌ پاشمله‌‌ زه‌‌می یه‌‌كتر ئه‌‌كه‌‌ن
*قائیمه‌‌ی مه‌‌عاشه‌‌كه‌‌مان پڕه‌‌ له‌‌ كارمه‌‌ند كه‌‌ بندیوارن
*شاره‌‌كه‌‌مان پڕه‌‌ له‌‌ بینای به‌‌رز به‌‌رز كه‌‌ دوكانه‌‌كانی چۆڵ و ھۆڵن
*به‌‌رده‌‌ركی سه‌‌را پڕه‌‌ له‌‌ خه‌‌ڵك كه‌‌ ھاتوون سه‌‌یری قه‌‌ده‌‌غه‌‌ی ھاتوچۆ بكه‌‌ن
*وڵاته‌‌كه‌‌مان پڕه‌‌ له‌‌ كۆمه‌‌ڵه‌‌ و ڕێكخراو كه‌‌ شه‌‌یتان سه‌‌ریان لێ ده‌‌رناكات
*كتێبی بیره‌‌وه‌‌رییه‌‌كانم چیرۆكێكی پڕ له‌‌ شانازییه‌‌ كه‌‌ ئه‌‌سڵ و ئه‌‌ساسی نی یه‌‌
*مێژووی ئه‌‌مریكا پڕه‌‌ له‌‌و دیموكراتخوازه‌‌ گه‌‌ورانه‌‌ی كه‌‌ ھندی یه‌‌ سووره‌‌كانیان قه‌‌تڵوعام كرد
*حیزبه‌‌كه‌‌مان پڕه‌‌ له‌‌و حسه‌‌ینانه‌‌ی كه‌‌ به‌‌ته‌‌ما بوون كوڕه‌‌كانیان ناو بنێن ێه‌‌دام
*حه‌‌فله‌‌كه‌‌ پڕه‌‌ له‌‌كچی كه‌‌شخه‌‌ كه‌‌شخه‌‌ كه‌‌ ھه‌‌موویان لووتیان یه‌‌ك قیاسه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket