riklam

سلێمانی.. 11 توشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌

کوردستان 11:23 AM - 2020-04-05
.

.

به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند: 11 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی چاك بوونه‌ته‌وه‌.

د. سه‌باح هه‌ورامی له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند 11 كه‌سی دیكه‌ی تووشبووی كۆرۆنا له‌ پارێزگای سلێمانی چاك بوونه‌ته‌وه‌.

وتیشی كۆی چاكبوونه‌وه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی گه‌یشتۆته‌ 62 كه‌س.

له‌سلێمانی تازه‌ترین چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ( پلازما چاك بووه‌كان( به‌سه‌ركه‌وتووی به‌كارهێنرا و له‌سه‌ر ئاستی عیراق سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا.

به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی ڕاشیگه‌یاند له‌دوای ته‌واوبوونی 48 سه‌عاتی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ڕێكاری نوێ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

د. سه‌باح نه‌سره‌دین سوپاسی هاووڵاتیانی كرد كه‌ پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بوون و داواشی كرد كه‌ هاووڵاتیان له‌ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌.

 ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 5-4-2020 له‌شاری هه‌ولێر 18 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون .

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket