riklam

حه‌رب: ده‌ستور نوێنه‌رانی پابه‌ندنه‌كردووه‌ به‌كات و شوێن و رێگایه‌كی ده‌نگدانه‌وه‌

عیراق 10:51 PM - 2020-04-04
.

.

شاره‌زایه‌كی یاسایی له‌پرسی ده‌نگدان به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی زورفی، جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نوێنه‌ران پابه‌ند نین به‌ كات و شوێن و رێگه‌یه‌كی دیاریكراوی ده‌نگدانه‌وه‌.

رۆژی 17-3-2020 دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك  كۆماری عیراق عه‌دنان زورفی  وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی داهاتوو راسپارد.
له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia تارق حه‌رب شاره‌زای یاسایی دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌ستوور هیچ رێگه‌یه‌كی دیاری نه‌كردووه‌ تاوه‌كو لێوه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر حكومه‌ت بدرێت.

حه‌رب ده‌شڵێت: له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا و به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌،له‌و كاته‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ت پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت، له‌ ده‌ستووردا ده‌قێك نییه‌ نوێنه‌ران پابه‌ند بكات به‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ رێپێدراوه‌ بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر حكومه‌ت.

حه‌رب ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات له‌ماوه‌ی (30) رۆژدا، له‌و كاته‌وه‌ی عه‌دنان زورفی له‌لایه‌ن دوكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راده‌سپێررێت، حكومه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات، به‌ڵام ده‌ستوور نوێنه‌رانی پابه‌ند نه‌كردووه‌ به‌شێوه‌ رێگایه‌ك و كات و شوێنی ده‌نگدان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت.

ئه‌مڕۆ4-4-2020، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket