riklam

وه‌زیری ناوخۆ: هه‌ندێك له‌هاووڵاتیان له‌مه‌ترسی كۆرۆنا تێنه‌گه‌یشتوون

کوردستان 02:47 PM - 2020-04-04
.

.

كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌هه‌ولێر بۆ هه‌ردوو وه‌زیرانی ناوخۆ و ته‌ندروستی سازكراو له‌ كۆنگره‌كه‌دا وه‌زیری ناوخۆ وتی، هه‌ندێك له‌ هاووڵاتیان وه‌ك پێویست له‌ مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێنه‌گه‌یشتوون و بڕیاری 48 سه‌عات توندكردنه‌وه‌ی هاتوچۆش له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه‌.

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتیشی: ته‌ندروستی هاووڵاتیان له‌لای ئێمه‌ گرنگه‌ و پێویستیشه‌ هاووڵاتیان زیاتر هاوكارمان بن و له‌ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌.

 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ هه‌نگاوی باشمان ناوه‌و زیانه‌كانمان زۆر كه‌مكروه‌ته‌وه‌، نامانه‌وێت به‌هۆی هه‌ندێك كه‌سه‌وه‌ ئه‌و كارانه‌ی كردومانه‌ له‌ده‌ستمان بجێت.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، داوا له‌ یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی شاره‌كان و قه‌زاو ناحییه‌كان ده‌كه‌ین به‌ رێگه‌پێدانه‌كانیان بچنه‌وه‌و رێگه‌ نه‌ده‌ن هه‌موو كه‌سێك له‌و مۆڵه‌تانه‌ سوودمه‌ندبن.

هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رايگه‌یاند، ئه‌گه‌ر زوو رێكاره‌كانمان نه‌گردایه‌به‌ر گومانمان نیه‌ كه‌ له‌ئێستادا به‌هه‌زاران توشبوومان ده‌بوو.

وتیشی: حكومه‌ت و هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی ئه‌م بارودۆخه‌ن و ده‌بێت پێكه‌وه‌ هه‌نگاو بنێین بۆ كۆتايی هاتن به‌م ڤایرۆسه‌.

 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌ئێستادا له‌ هه‌رێمی كوردستان 74 نه‌خۆش چاكبوونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ جێی دڵخۆشیه‌و هه‌وڵده‌ده‌ین له‌داهاتوودا ژیانی خه‌ڵك زیاتر رێكبخه‌ینه‌وه‌.


ده‌قی كۆنگره‌كه‌ به‌ڤیدیۆ...

PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket