riklam

گازی سارین و شەڕی بایلۆژی

بیروڕا 10:26 AM - 2020-04-04
.

.

گازی ژەهراوی سارین( Sarin )،یەكێكە لە جۆرە مەترسیدارەكانی چەكی كیمیایی كە بە شێوەی شل و گاز هەیە شێوگی كیمیایی بە ( C4H10FO2P )دەناسرێت،ئەم گازە كار لە مێشك دەكات، مادەیەكی زۆر ژەهرینە، نە رەنگ و نە بۆنی هەیە، هەروەها بە (GB) ناودەبرێت،وەك مێرووكوژ بەكاردەهێنرێت،زاناكان لە ئەڵمانیا لە ساڵی 1938 پێكهاتەكەیان دۆزییەوە،هەڵمژینی ئەم گازە فسفۆریە ئەندامیە یان تەنانەت بەر پێست كەوتنی، دەبێتە هۆی تێكدانی رۆیشتنی شلەی دەماری و وەستانی دڵ یان پەكخستنی كۆئەندامی هەناسە. بڕی نیو میلیگرامیش بەسە بۆ ئەوەی كەسێكی پێگەیشتووی پێ بكوژرێت.

-نیشانەكانی چین؟

لە نیشانەكانی بەركەوتن یان هەڵمژینی گازەكە: تو‌وشبوونی ژانەسەرێكی ئێجگار زۆر، فراوانبوونی بیلبیلەكانی چاو و لێڵبو‌ونی چاو ‌و ئارەقەكردن، تەشەنوجی دەماری و هەناسە وەستان و لەهۆشخۆچوون و پاشانیش مردن.ئەم نیشانانەش لەدوی چەند چركەیەك روودەدەن ئەگەر بە شێوەی گازی بوو یان 18 كاژێر ئەگەر بەشێوەی شلە بوو،سارین دەكرێ بەچەند شێوەیەك بەكار بهێنرێت، وەك بەشێوەی پەمپ بڕژێنرێت یان بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنییەوە یاخود دەكرێ ئاو یان خۆراكی پێ ژەهراوی بكرێت ،دوای بەركەوتنی سارین بۆ چارەسەركردنی كەسە توشبووەكە دەبێ بەزوویی جلوبەرگی توشبووەكە داماڵرێ و توشبوو بە سابو‌ون و بڕێكی زۆر ئاو بشۆرێت. شوشتنەكەش دەبێ بەلایەنی كەمەوە 45 خولەك بێت و چاوە توشبووەكانیش بەهەمان شێوە بشۆرێن بە بێ بەكارهێنانی سابو‌ون.

ـ كەی دۆزرایەوە؟

دروستكردنی گازی سارین كارێكی ئاڵۆزە و زانا ئەڵمانییەكان لە ساڵی 1938 بە رێكەوت پێكهاتەكەیان دۆزییەوە، كاتێ خەریكی ئامادەكرنی تێكەڵەیەك بوون بۆ ئەوەی مێرو‌وی پێ لەناوبەرن.

_ لەكوێ بەكار هاتوە؟ ئەم گازە لەلایەن رژێمی سەدامەوە لە زۆرینەی قۆناغەكانی ئەنفالدا بەكارهاتوە و هەروەها بەسەر شاری هەڵەبجەدا رژێنرا لە ساڵی 1988، كە بووە هۆی كوژرانی 5000 كەس. جارێكی دیكە لە ساڵی 1995 لە تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن لە لایەن هۆزێكەوە بەكارهات و بەهۆیەوە 12 كەس كوژران و هەزارانی دیكە برینداربوون..گازی سارین، لە 21ی ئابی 2013 لە سو‌وریا بەكارهاتووە و بووە هۆی كوشتنی ۱٤۲۹  كەس كە لە نێویاندا ٤۲٦ منداڵی تێدابوو، دواین جار لە ساڵی ۲٠۱۷ لە خان شیخون ،رژێمی سوریا ئەم گازی بەكارهێناوە زیاتر لە هەزار كەسی خنكاند،بە گوێرەی نیشانەكانی كە لەسەر جەستەی قوربانییەكان دەركەوتووە شارەزایان وتیان ئەمە گازی ژەهراوی سارین بو‌وە.

ـخۆپارستن لە گازی سارین

گازی سارین بەهۆی بوونی بەندی نێوان P—F واتە فسفۆڕ و قلۆر،زۆر بەئاسانی بە ئاو تێك دەشكێت و مادەیەكی نا ژەهری وەك ترشی فسفۆرێكی لێ دروست دەبێت،هەروەها لە هەوا قورسترە و بەئاسانی دەنیشت و كاریگەری نامێنێت،بۆ زانیاری زیاتر ئەم گازە لەرێگەی خواردن و هەوا و بەركەوتنی رووی شتە پیسبوەكان وئاوی پیس بوو توشی مرۆڤ دەبێت و لە ماوەی چەند چركەیەكدا نیشانەكان دەردەكەوێت وەك فرمێسكی زۆری چاو و ئاو بەلووتا هاتنەخوارەوە وتێكچوونی بینین وزیادبوونی لیك وئارەق كردنەوە وكۆكە وسینگ توندی و سكچوون و میز زۆر كردن و سەرگێژێ و سەرئێشە ودڵ تێكهەڵهاتن و ئازاری ناوسك و لە هۆش خۆچوون ،هەروەها بەركەوتەكە لەسەر پێست شوێنەوار بەجێ دەهێڵێت،مرۆڤەكانی ناوچەی بەركەوتوو زۆرینەی تووشی گرفتاری دەبێت،
ئەم گازە وەك لە پێشتر روونمان كردوە وەك چەكێكی بایلۆژی بەكارهاتووە،ئەوەی ئێستا لە ڤایرۆسی كۆرۆنا روو ئەدات دوور و نزیك هیچ پەیوەندی بەم شێواز و نیشانە و گرفتانەوە نیە،بەڵكو ڤایرۆسی كۆرۆنا لە رێگەی مادە بۆماوەیەكەوە بە ئامێری PCR دەست نیشان كراوە و هیچ پەیوەندیان بە یەكترەوە نیە،ئەو دەنگۆ و قسەو قسەڵۆكانەی لێرەولەوێ دەكرێت سەبارەت بەگازی سارین،هەموو دوورن لە راستیەوە.


شێرزاد حەسەن رەزا پسپۆڕی مایكرۆبایلۆژی پزیشكی

PUKmedia تایبەت

7.jpg

6.jpg

8.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket