riklam

کوردێک دەبێتە ئەکتەری سەرەکی فیلمێکی ئەڵمانی

ئەدەب وهونەر 10:44 PM - 2020-04-03
.

.

کوڕە گەرمیانیەکی قەزای خورماتوو توانی بەشداری فلیمێکی  سینەمای ئەڵمانی بکات بە ڕۆڵی کەسی یەکەمی فلیمەکە...

دڵشاد نەعمان خورشید لە گوندی مەحموی ناوچەی داودە لە ساڵی 1983 لە دایک بوە تا پۆلی سێ سەرەتای لە هەمان گوند خوێندوە  . دواتر بە هۆی شاڵاوی ئەنفالەوە لە خوێندن دا ئەبڕێت باوک و مامی بەر شاڵاوی ئەنفاڵ ئەکەون . خۆی خانەوادەکەی دەربەدەرو ئاوارە ئەبن دواتر لە ساڵی 2001 ڕو ئەکاتە وڵاتی ئەڵمانیا لەوێ دەست ئەکاتەوە بە خوێندن و ئەچێتە بەشی هونەری لە ئەکادیمیایەکی ئەڵمانی . لە ساڵی 2016 خوێندن تەواو ئەکا و گڕێبەست لەگەڵ کۆنترین شانوی ئەوروپادا ئەکات بە ناوی ( mittelsaechsisches theater ) .

 دواتر وەکو ئەکتەری یەکەمی فلیمێکی ئەڵمانی بە ناوی هەموو لە پاپۆڕێکدا ( ALLE IN EINEM BOOT )  و ئێستا لە سینەماکانی ئەڵمانیادا پەخش ئەکرێت بەشدار ئەبێت .

لە ئێستادا ئەکتەری سەرەکی ئەکادیمیای گەورەترین و  بەناوبانگترین شانوی زمانی ئەڵمانی ئینتەرناشیوناڵە بە ناوی ( Residenztheater Munich ) وەکو ئەکتەر و شانۆکاریش چەندی گۆڤار و ڕۆژنامەی ئەڵمانی لە سەریان نوسیوە و چەن چاوپێکەوتنێکی  تەلەفیزۆنییان لە گەڵدا  ئەنجامداوە.

PUKmedia 

FB_IMG_1585941639458.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket