riklam

پور نازری رەسانەیەتی بەبەرگی میوزیكی كرماشاندا كرد

ئەدەب وهونەر 11:45 AM - 2020-04-03
.

.

كرماشان، شارێكی پڕ لەهونەر، ئاوازێكی نەبڕاوەی میوزیكی كەڵهوڕی و سەدایەكی هەمیشە لەرەسانایەتی، كەیخەسرەوی پورنازری، یەكێك لەو هونەرمەندانەی كە بەیەكێك لە شوناسە دیارەكانی میوزیكی ناوچەكە دادەنرێت، بەسازەكەی هەمیشە رەنگدانەوەی قوڵی میوزیكی كوردی و دەستڕەنگینی ناوچەكەی پیشان دەدات.

47.jpg

كەیخەسرەوی پورنازی تەمەن 76 ساڵان، لەناوچەی بەرزە دەماغی كرماشان لەدایكبووە، باوكێ پەرویزی پورنازری یەكێك لەكەسە دیارەكانی كرماشانەو، دایكشی كە ناوی پورەنداخست سەرحەددارە، دامەزرێنەری یەكەمین خوێندنگای ناوەندی بووە لەكرماشان و یەكەمین ژن بووە كە بڕوانامەی دیپلۆمی لەناوچەكە بەدەست هێناوە.

51.jpg

كەیخەسرەو هەر لەمنداڵیەوە سازو تاری كردوە خولیای خۆی و خوێندكاری باوكی موزیكی سونەتی ئاساری وەزیری بووەو شیعرو ئەدەبیانی كۆنی فارسی لەدایكیەوە فێربووەو دواتر لەلایەن كەیوانی سەمیعی و بەهزادی كرمشانیەوە پشتیوانی كراوە.

46.jpg

پورنازری دەڵێت:" كەشی كرماشان كە بەشاری عیشق بەناوبانگە، دواتر ماڵەوەمان بەتایبەت دایك و باوكم، كە خێزانێكی هونەری و رۆشنبیربوون، وایكرد كە منداڵیم بەهونەر دەستی پێكردو باوكم هاوكارم بوو، مامۆستای سەرەكیم باوكم بووە، تەواوی فۆلكلكۆری ناوچەكەم كردەوەو ئاوازە كوردیەكانم ناسی و  شارەزایی زیاترم لەسەریان پەیداكرد".

52.jpg

خوێندكاری ئەندازیاری رێگەو بیناسازی بووەو لە قۆناغی سێهەمی خوێندنەكەی وازی لە زانكۆ هێناوە، بیانووشی بۆ ئەوە نەگونجاندنی ئەو بەشەی خوێندن بووە لەگەڵ حەزو ئارەزووەكانی، دواتر چووەتە زانكۆی تاران و 12 ساڵا بەخوێندنی مێژوو شارستانیەتی فارسەوە خۆی خەرێككردوە. 

 لەبارەی كارەكانی دەڵێت:" یەكێك لە بەناوبانگترین و خۆشەویسترین ئاهەنگەكانم، ئاهەنگی" یاوەروان" ە، كە هەمیشە لەناو مێشكمدا بوونی هەیە و خولیایەكی گەورەی كاركردنمە لەبواری تەنبور".

40.jpg

لەساڵی 1979 بووەتە شارەزای هونەری لەوەزارەتی فەرهەنگ و هونەری ئێران دەستبەكاربووەو تەواوی هەوڵی خۆی بۆ كۆكردنەوەو رێكخستنەوەی ئازاوە كوردیەكان و بووەتە سەرپەرشتیاری ئۆركسترای كوردی تاوەكو ساڵی 1986 لەئەستۆ گرتووە.

لەساڵی 1988 گروپی تەنبوری شەمسی دامەزراند و تەواوی هەوڵەكانی خۆی خستەگەر بۆ ئەنجامدانی چەند كۆنسێرتێكی گۆرانی كوردی و لەگەڵ كامگارەكان دەست بەكاربوو، دواتر یەكەمین ئەلبوومی بەناوی " دەنگی گفتوگۆی عیشق" بەگۆرانی وتنی " شەهرامی نازری" بڵاوكردەوە، پاشان ئەلبومەكانی " حیرانی، مهتاب رو" لەگەڵ نازری بڵاوكردەوە، دواتر  تەسنیفی پیاوانی خودای لەگەڵ سەید جەلالدین محەمەدیانی بردە سەر شانۆ.

لەبارەی مۆسیقاوە دەڵێت:" مۆسیقا پەیامی جوانی وئاشتی و مرۆڤایەتیە، پەیامی رۆحە، خۆراكی رۆحە، ئارامی و هێوركردنەوەی ئازارەكانە، هەڵهاتنە لەمەینەتی و ژیانەوەی راستەقینەیە".

دواتر لەساڵانی 1999 بۆ 2000 لەگەڵ كوڕەكانی سوهراب و تەهمورس گەشەیان بەگروپی شەمس داو زیاتر لە 300 كۆنسێرتیان لەناوخۆو دەرەوەی ئێران ئەنجامداو، لەگەڵ گەورە  گۆرانی بێژانی وەك" هومایوونی شەجەریان، بیژەنی كامگار، حەمید رەزا نوربەخش، شەهرامی نازری" و چەندین گۆرانی بێژی تری فارسدا كاریكردوە،  چەندین ئاوازی كوردی كرماشانیان بڵاوكردەوە، كەیخەسرەوی پورنازری شارەزایەكی زۆری لە ئاوازی گۆرانی كوردی كرمشانیدا هەبووەو خوێندنەوەی بۆ میوزیك و ئاوازی تەواوی بەشەكانی كوردستان هەبووە، لەئێستادا سەرپەرشتیاری " ماڵی تەنبوری شەمس"ە لەتاران.


PUKmedia ئامادەكردنی  سامان یاروەیس" 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket