پرسەنامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆچی دوایی جەمالی حەکیم ئاغا

پرسەنامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆچی دوایی جەمالی حەکیم ئاغا


2/4/2020 22:42:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

بۆ كەسوكاری تێكۆشەری دێرین مامە جەمال

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەری كۆڵنەدەر و شۆڕشگێر و هاوڕێی دێرینی سەرۆك مام جەلال-مان پێگەیشت ، ئێمە لە ئەنجومەنی سەركردایەتی ی.ن.ك بەڵێن دەدەین سووربین لەسەر رێبازی سەرۆك مام و جەلال و ی.ن.ك و درێژەپێدەری خەباتی مامە جەمال و تەواوی خەباتگێڕ و تێكۆشەرانی گەلەكەمان بین ، جەمال حەكیم ئاغا (مامە جەمال) كە پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلولی و شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بوو تەواوی تەمەنی پڕ سەروەری خۆی لە خزمەتی گەل و نیشتمانەكەی تەرخانكرد و بۆ ساتێكیش لەخەبات و قوربانیدان كۆڵی نەداوە.

بەر لە راپەڕینە مەزنەكەی گەلەكەمان چەندین لێپرسراوێتی لەئەستۆگرتووە  لەوانە ئەندامی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك و ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی شۆڕشگێرانی كوردستان و پاش راپەڕینیش كارگێڕی بەشی كۆمەڵایەتی بووە لە مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی ی.ن.ك و دواتر نوێنەری سەرۆك مام جەلال لە مەڵبەندی سلێمانی بووە و دەواتر بۆتە لێپرسراوی مەكتەبی یاریدەدەرانی هەڤاڵ سكرتێری گشتی ی.ن.ك و ئەو ئەركانەی پێی سپێدراوە بەوپەڕی تواناوە جێبەجێكردووە.

كۆچی مامە جەمال كۆستێكی گەورەیە بۆ تەواوی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەگشتی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەتایبەتی ، لەكۆتاییدا سەرەخۆشی لەخۆمان و ئێوە و تەواوی گەلەكەمان دەكەین بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەر و شۆرشگێر و سەركردەی دێرین جەمال حەكیم ئاغا و لە یەزدانی مەزن هیوا خوازین رۆحی بەبەهەشتی بەرین شاد بكات 


ئەنجومەنی سەركردایەتی ی.ن.ك

 

PUKmedia 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • ناكۆكیش بین كۆرۆنا دوژمنی هاوبه‌شمانه‌

  • image04
  • سه‌نگه‌ری خۆپارێزێ سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌ بیپارێزه‌، بمانپارێزه‌

  • image04
  • لەرۆژژمێری خشتەی ھەفتە یادی یەكێتیدا ئەمرۆ رۆژی ژنانە

  • image04
  • .

  • image04
  • .

  • image04
  • .

  • image04
  • تێکۆشەرانی دێرین ھەموو ئەو ھەڤاڵە خەباتگێڕانەن کە لە رەوتی خەباتی دەیان ساڵەی یەکێتی و شۆڕشی نوێدا رۆڵیان لەسەرخستنی ئەم کاروانە چل و پێنج ساڵیەدا گێڕاوە.

  • image04
  • .


                                           

پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی هه‌نده‌ران یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی پیرۆز ده‌كه‌ن


له‌ڕێگه‌ی سكایپه‌وه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌عدی پیره‌ لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و مه&zw...


  کەنەدا.. تەرمی ئاران بە خاك دەسپێردرێت
  فینلاند..ناوەندی یەکێتیی کۆدەبێتەوە
                                           

لەتیف شێخ عومەر: یەكێك لە ماناكانی نوێبوونەوە گەڕانـەوەیە بۆ باوەڕە نەگۆڕەكانی یەكێتی


لەدیدارێكیدا لەگەڵ رادیۆی دەنگی گەلی كوردستاندا بەبۆنەی 45-ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، هەڤاڵ لەتیف شێخ عومەر ئەندامی مەكتەبی سیاسی ...


  ئه‌سه‌سه‌رد: ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ین
  %63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه‌
                                           

دیدگای سیاسی و ئابووری یەكێتی لە دیدی ئەندامانی سەركردایەتییەوە

دیدگای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەڕووی سیاسییەوە جیاناكرێتەوە لە دیدگای یەكێتی لەڕووی ئابورییەوە، بۆیە پێویستە لە پڕۆژەی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران و پەرلەمانی كورد...


  دۆست و دوژمن حساب بۆ رۆڵی یەكێتی دەكەن
  45 ساڵه‌ یه‌كێتی خوێن ده‌به‌خشێت


کاریکاتێر