ناوەڕۆكی كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی لەدەباشان

ناوەڕۆكی كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی لەدەباشان


2/4/2020 22:15:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

ئێوارەی ئەمڕۆ ٢ نیسان لە دەباشان بەسەرپەرشتی لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  مەكتەبی سیاسی كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا 


كۆبوونەوە بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی شەھیدانی كوردستان و تێكۆشەری گەلەكەمان و دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلال جەمال حەكیم ئاغا بە چەند ساتێك وەستان دەستیپێكرد و پەیامی سەرەخۆشی و هاوخەمی نارد بۆ كەسوكار و دۆستان وهەڤاڵانی خوالیخۆشبوو. 

كۆبوونەوە بە ڕێزێكی زۆرەوە روانییە پابەندبوونی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بە رێنماییە تەندروستییەكان و رێكارەكانی حكومەتی ھەرێم و ستایشی شەونخونی و ماندووبوونی بێ سنووری پزیشك و كارمەندانی تەندروستی و ھێزەكانی ئاسایش و ناوخۆی كرد كە جەنگاوەری پێشەوەی جەنگی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتیانن 

لەتەوەرێكی تردا كۆبوونەوە بە تێروتەسەلی گفتوگۆی كرد لەسەر لێكەوتە و كاریگەرییەكانی ئەم دۆخە سەختە لەسەر ئابووری ھەرێم و عێراق و جیھان و لەو بارەیەوە بەدەست خۆشییەوە پێشوازیكرد لە بڕیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە دستكارینەكردنی مووچەی فەرمانبەران سەرەڕای  سەختی بارودۆخەكە 

كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی لەنێو ھەڵسەنگاندنی دوا پێشھاتەكانی بارودۆخی عێراق ، تەئكیدیكردەوە لەسەر پێویستی ھاتنەئارای ھەرچی زووە پێكھێنانی حكومەتێك كە خواستی رەوای خەڵكی عێراق و ھەرێمی كوردستان بپارێزێت و پابەندبێت بە دەستوور وەك چوارچێوەی گشتی پاراستنی مافی ھەموو پێكھاتەكان و لە نێویاندا مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان چارەسەری بنەڕەتی كێشەھەڵپەسێراوەكانی نێوان حكومەتی ھەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی 

سەبارەت بە ئەركە حزبی و رێكخراوەییەكان كۆبوونەوە بڕیاری پێویستی دا بۆ بەگەڕخستنەوەو  رێكخستنەوەی كاری ئۆرگانەكان لەچوارچێوەی پابەندی تەواو بە رێنماییە تەندروستییەكان و پاڵپشت و ھاوكاری ھەنگاوەكانی دامەزراوەكانی حكومەت و كەرتی تەندروستی ھەرێم بن  لەم بوارەدا 

لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و بەشێك لە تیمی یەكێتیی لە حكومەت بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی ئامادەبوون.

 

PUKmedia  تایبەت 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • چوارتا.. رەشەبا دەیان درەختی لەڕەگ دەرهێنا

  • image04
  • .

  • image04
  • کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی

  • image04
  • 19ساڵ به‌سه‌ر گیانی سپاردنی شازاد سائیب تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات

  • image04
  • سێ ساڵ بەسەر كۆچی كاكە نەوە سەركردەو دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیدا تێدەپەڕێت

  • image04
  • داقوق.. سوتاندنی دەغڵودانی جوتیارە كوردەكان

  • image04
  • چوار ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتنی ده‌باشان تێده‌په‌ڕێت


                                           

فینلاند..ناوەندی یەکێتیی کۆدەبێتەوە


 بەسەرپەرشتی   سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبونەوەی ناوەندی فینل...


  فرێد تەیفن: دڵخۆشم لە كوردستان گۆڕەپانێكییان بەناوكردووم
  كۆبنهاگن.. خۆپیشاندانێك بۆ كاره‌ دوژمنكارانه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ كورد به‌ڕێوه‌چوو
                                           

ئه‌سه‌سه‌رد: ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ین


سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئێستا پارتی بۆته‌ دوو باڵ و ئه&zwn...


  %63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه‌
  44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە
                                           

خانەقین .. بەتەنیا بەرگری لە گوندەكەیان دەكەن

لەشەوی 15-5-2020، ژمارەیەك چەكدار هەڵیانكوتایە سەر گوندی موبارەك لەباشوری شاری خانەقین، كە یەكێكە لەنزیكترین گوندەكان لەناوەندی شارەكەوەو، دوای شەڕێكی نیو سەع...


  ده‌رئه‌نجامه‌كانی وازهێنان له‌خوێندن
  كورت و پوخت لەسەر تۆمەتەكانی پارێزگاری دهۆك


کاریکاتێر