riklam

سەرۆك كۆمار پێشوازی لە باڵیۆزی میسر لە عێراق کرد

عیراق 07:09 PM - 2020-04-02
.

.

سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/٤/٢ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە عەلا موسا باڵیۆزی میسر لە عێراق.

 

لەو دیدارەدا گفتوگۆكرا دەربارەی پتەوكردنی پەیوەندیی دووقۆڵی و چۆنیەتی پەرەپێدانی ئاسۆی هاریكاریی نێوان عێراق و میسر، ھاوکات جەختیشكرایەوە لە گرنگی یەکخستنی هەوڵە هاوبەشەكان و هەماهەنگی بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سنوورداركردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكه.

 

هەر لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار سڵاوی خۆی بە باڵیۆزی میسردا ئاراستەی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر كرد و هیوای پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتری بۆ گەلی میسر خواست، ھەروەھا لێكەوته تەندروستی و كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكانی پەتای كۆرۆنا تێپەڕێنێت.

 

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی میسر، سووربوونی وڵاتەکەی دووپاتكردەوە لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە تەواوی بوارەكاندا كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بكات ، ھەروەھا ویستی وڵاتەكەیشی نیشاندا بۆ هەماهەنگی كردن له رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هێنانەدی تەندروستی و سەلامەتی بۆ مرۆڤایەتی بەگشتی.

 

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆک کۆماری عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket