riklam

حكومه‌ت پابه‌ند ده‌بێت به‌ دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران

عیراق 06:02 PM - 2020-04-02
.

.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبوونه‌ته‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا تاووتوێی هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بارودۆخی ته‌ندروستی و دۆخی ئابوری و خزمه‌تگوزاری و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان كراوه‌.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عیراق ته‌ئكیدیان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ حكومه‌تی فیدراڵ پابه‌ند ده‌بێت به‌ دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و دابه‌شكردنی شایسته‌كانیان له‌ كۆتایی هه‌موو مانگێكدا، هه‌روه‌ها كاریش ده‌كه‌ن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستی خۆراك و داوده‌رمان بۆ هاووڵاتیان و گه‌یاندنی پێداویستیه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ بۆ كه‌مده‌رامه‌تان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket