riklam

عیراق.. ژماره‌یه‌ك راگیراو ئازاد ده‌كرێن

عیراق 05:30 PM - 2020-04-02
.

.

دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ناسڕیه‌ 136 راگیراو كه‌ تاوانبار كراوبوون به‌وه‌ى پێشێلى بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆیان كردووه‌، به‌ كه‌فاله‌تى ماڵى ئازاد ده‌كات.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، ناوه‌ندى راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى داده‌وه‌رى له‌پارێزگاى ناسڕییه‌ رایده‌گه‌یاندوه‌: دادگاى ناسڕییه‌ بڕیارى ئازادكردنى بۆ 136 راگیراو به‌كه‌فاله‌تى ماڵى ده‌ركرد كه‌ به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوونیان به‌بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆوه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ راگیرابوون.

ناوه‌نده‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ تاوانباران به‌پێى حوكمه‌كانى ماده‌ى 240 له‌یاساى سزادانى عیراقى راگیرابوون.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ى راگه‌یه‌نراوه‌، ئامارى هه‌موو ئه‌و راگیراوانه‌یه‌ كه‌ له‌ 17/3 تا 31/3 ئازاد كراوون.

PUKmedia/ راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket