riklam

شاری ئولیانۆڤسكی روسیا میوانداری رۆشنبیرانی سلێمانی ده‌كات

ئەدەب وهونەر 04:52 PM - 2020-04-02
.

.

 

سلێمانی وه‌ك شاری داهێنه‌ری ئه‌ده‌بی یونسكۆ ده‌رفه‌تی به‌شداریی چالاكیی ئه‌ده‌بیی نێوده‌وڵه‌تی راده‌گه‌یه‌نێت.

شاری ئولیانۆڤسكی ڕوسی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامانی شاره‌ داهێنه‌ره‌كانی ئه‌ده‌بیی یونسكۆ، پڕۆگرامی میوانداریی و مانه‌وه‌ی یه‌ك مانگیی بۆ نووسه‌ران و شاعیران و وه‌رگێڕان و نوسه‌رانی شانۆ و فیلم ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

به‌شداربوو ده‌بێت كتێبێك یاخود به‌رهه‌مێكی بڵاوكراوه‌و چاپكراوی هه‌بێت و زمانی ئینگلیزی به‌ شێوه‌یه‌كی باش بزانێت و كارێكی ئه‌ده‌بی هه‌بێت كه‌ بیه‌وێت له‌ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا كاری له‌سه‌ربكات.

دوا به‌روار بۆ ناو تۆماركردن ٣٠/ ٤/ ٢٠٢٠ و به‌رنامه‌كه‌ له‌مانگی 9ی ئه‌مساڵدا ده‌ستپێده‌كات.

كۆی تێچووی میوانداریی و مانه‌وه‌ی پاڵێوراو له‌لایه‌ن شاری ناوبراوه‌وه‌ دابین ده‌كرێت.

بۆ به‌شداریكردن و زانیاری زیاتر سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ بكه‌:

PUKmedia راگه‌یاندنی پارێزگای سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket