riklam

سه‌رۆك كۆمار: به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتیان به‌رده‌وام بێت

عیراق 04:15 PM - 2020-04-02
.

.

سه‌رۆك كۆمار پێشوازیكرد له‌ ھه‌ردوو وه‌زیری بازرگانی و وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌ گرنگی دابینكردنی به‌شه‌ خۆراك بۆ ھاووڵاتیان له‌ڕێگه‌ی كۆبۆنی خۆراك و ھاوكاری خێزانه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان.

د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 2-4-2020 له‌ كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا پێشوازیكرد له‌ محه‌مه‌د هاشم عانی وه‌زیری بازرگانی و د. باسم عه‌بدولزه‌مان وه‌زیری كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستی به‌رده‌وامیدان به‌دابینكردنی خۆراك بۆ بازاڕه‌ ناوخۆییه‌كان و به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ له‌رێگه‌ی كۆبۆنی خۆراكه‌وه‌ بۆ هاووڵاتیان و په‌له‌كردن له‌ پێدانی مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌جۆرێك ببێته‌ مایه‌یی پشتیوانی و پشتگیری بۆ خێزانه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان، ھاوكات ببێته‌ مایه‌ی به‌هێزكردنی گیانی هاریكاری و پێكه‌وه‌یی له‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌دا.

ھه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار دووپاتیكرده‌وه‌، له‌ گرنگی پته‌وكردنی برایه‌تی و پێكه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگی له‌م دۆخه‌ سه‌خته‌دا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سنورداركردنی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ به‌و پێیه‌ی ئاڵه‌نگارییه‌كان مه‌ترسیداره‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌لامه‌تی گه‌له‌كه‌مان و گه‌لانی جیهان ده‌كات به‌ گشتی.

له‌لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری بازرگانی پلانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی  خسته‌روو، كه‌ بۆ دابینكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی كۆبۆنی خۆراك و به‌دواداچونی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه‌ ئاسانكاری ده‌كات بۆ هێنانه‌ ناوه‌وه‌ی كه‌لو په‌ل، ھاوكات راشیگه‌یاند، وه‌زاره‌تی بازرگانی ته‌واوی كادر و تواناكانی خۆی خستۆته‌ گه‌ڕ له‌پێناو دابینكردنی پێداویستییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ هاووڵاتیان له‌م دۆخه‌ تایبه‌ته‌ی كه‌ هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

ھه‌روه‌ھا وه‌زیری كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پلانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خسته‌ڕوو، بۆ تۆڕی پارێزگاری كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌له‌كردن له‌ پێشكه‌شكردنی پشتیوانی دارایی بۆ پێداویستی رۆژانه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تۆڕی پارێزگاری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوی مانه‌وه‌یان له‌ ماڵ بۆ بكرێته‌وه‌ و پێداویستیه‌كانی ژیانیان بۆ دابین بكرێت له‌ كاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket