riklam

كۆڕۆنا داڕشتنەوەیەكی تازە..

بیروڕا 12:46 PM - 2020-04-02
.

.

كۆڕۆنا، داڕشتنەوەیەكی تازە دەكات بۆ سیستەمی حوكمڕانی لە جیهاندا.. 

سەرهەڵدانی ڤایڕۆسی كۆڕۆناو ولەَامدانەوەی ووڵاتان بۆ ئەو پەتا جیهانیە كە بەرۆكی مرۆڤایەتی گرتووە، بنەماكانی سیستەمی حوكمڕانی ووڵاتان دەخاتەوە ژێر پرسیار، لەپابەند بوونیان بەرامبەر مافی هاووڵاتیان لەڕەخساندنی ژینگەیەكی سەلامەت بۆ ژیان و پاراستنی ژیانیان، ئەگەر دوو نمونەی كۆماری میللی چین و ووڵاتانی ئەمەریكا و ئەوروپا وەربگرین بۆ ئەو مەبەستە، بەڕوونی جیاوازیەكان دەردەكەون.

زۆر دەپرسن ، هۆكار چییە رێژەی مردن لە ووڵاتانی ئەوروپا بەتایبەت ئیتاڵیا و ئیسپانیا و بریتانیا زیاترە لە ووڵاتی چین كە خۆی سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكە بوو وەك ڤایرۆسێكی تازەو نەخۆشیەكی درمی نوێ كە هیچ زانیاریەكی ئەوتۆی لەسەر نەبوو، بەڵام كاتێك كە گەیشتە وڵاتانی ئەمەریكا و ئەوڕوپا بابەتەكە چیتر تازە نەبوو و كۆمەڵێك زانیاری و ئەزموون بەردەست بوون.

لەووڵاتی چین ، كاتێك ڤایرۆسەكە دەستنیشانكراو مەترسی پەتاكە زاندرا، هەر زوو ڕێكاری خۆپارێزی زۆر توند لەلایەن حكومەتی چین جێ بەجێكران لەپێناو پاراستنی گیانی خەڵك و ڕێگەگرتن لە تەشەنەی زیاتری ڤایرۆسەكە.

هەر بەتەنها پێشگیری نەبوو، بەڵكو هەوڵی جدی چارەسەر و پاراستنی خەڵكیاندا بەزوویی دروستكردنی نەخۆشانەی تازە بەجۆرێك دوو  نەخۆشخانەی تازە لەماوەی كەمتر  لە دوو هەفتە  كە زیاتر لە ۱٥۰۰ تەختی نەخۆشی لەخۆ دەگرت دروستكرا بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشانەی بەقورسی نەخۆشیەكە دەگرن یان بەتەمەنن.

لەگەڵ ئەوەدا زیاتر لە دە نەخۆشخانەی كاتی ئامادەكرد بۆ چاودێری ئەو نەخۆشانەی بەسوكی توشبوون بۆ چاودێری و چارەسەركردنیان هەروها ڕێگەگرتنی لەتوشبونی خەڵكانی تر بەهۆیانەوە.

جگە لەوە، گەڕان بەدوای نەخۆشان و توشبووەكان كە تیمەكانی پزیشكی ماڵ بەماڵ دەگەڕان بۆ دۆزینەوەی توشبووان و ڕەوانەكردنیان بۆ نەخۆشخانەكان بۆ چارەسەر.

ئەو ڕێكارانە پەرۆشی و جدی بوونی دەسەڵاتە بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی و هەڵگرتنی بەرپرسیارەتیە بەرامبەر هاوڵاتیانی.

ئێستا ئەگەر بەراوردی بكەین بەوەڵامدانەوەو هەڵوێستی ووڵاتانی ئەورپی و ئەمەریكی . لەو ووڵاتانە، سەرەتا ڤایرۆسەكەو مەترسیەكەی بەهەند وەرنەگیرا ! دەكرێت ئەوە لەچوارچێوەی هەڵە لێكدانەوەی زانستی و پزیشكی بێت. بەڵام وەڵامدانەوەی دوای دەستپێكردنی پەتایەكەو بڵاوبونەوی هەر جێگای تێڕامان و لێكدانەوەی زۆرە.

لەگەڵ ئەوەی ئەوانیش پەنایان بردەوە بەر ستراتیژی دوورخستنەوەی كۆمەڵایەتی بۆ خۆپارێزی بەڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ و داخستنی شوێنە گشتی و هاتوچۆی گشتی، بەڵام پابەند بوونیان بەپاڕاستنی گیانی هاووڵاتیان و توشبوەكانیان بەراورد بەووڵاتی چین زۆر لاوازە. تاوەكو ئێستا نەمان زانیووە دەستیانكردبێت بەدروستكردنی نەخۆشخانەی تازەو زیادكردنی تەختی چارەی نەخۆش.

 هەرچەندە ئەو وڵاتانە زۆر پێشكەوتوون لەلایەنی تەكنەلۆژیا و خاوەنی سەدان كۆمپانیای گەورەو بەتوانان و دەوڵەمەندن، لەوەش گرنگتر لەبریتی گەڕان و دۆزینەوەو چاودێری نەخۆش بەتایبەتی پیرو ئەوانەی بەرگری لەشیان لاوازە بەپێچەوانەوە تەنها لەڕێگەی هێڵی گەرمی ڕاگەیەندراو داوایان لێ دەكەن لەماڵ بمێننەوەو پابەندی ڕێنمایی بن تەنها لەحاڵەتی قورس و كتوپڕ ڕێگەی دخڵبونیان پێدەدرێت لەنەخۆشخانەكان وە چەند جارێك لە میدیاكانەوە بیستراوە و بیندراوە كەوا داواكراوە پێشینە بۆ چارەسەر دابندرێت و نەخۆشانی بەساڵاچوو دەكرێت خزمەتی پێ نەكرێت.

ئەمەش هەڵاتنە لەهەڵگرتنی بەرپرسیارەتی بەرامبەر بە هاووڵاتیان كە چاوەڕێی ئەوەن لەحكومەتەكانیان لەكاتی نەخۆشی و كارەساتدا بەهانایانەوە بچێت و ژیانیان بپارێزێت. بەڵام ئەوەی ڕوودەدات جێهێشتنی ئەو توشبوانەیە بۆ ئەوەی خۆیان ڕووبەڕووی ڤایرۆسەكە و چارەنوسی خۆیان ببنەوە، لەبەر ئەوە هۆكاری بەرزی ڕێژەی مردن لەو ووڵاتانە هەر بەتەنها بۆ زۆری ژمارەی بەساڵاچوان و درەنگ وڵامدانەوەی حكومەتەكانیان نی یە بەڵكو پابەندی ئەو كومەتانەیە بەپاراستنی ژیانی هاووڵاتیانیان.

هەرچەندە لەلایەنی ماددی و پێ بەخشینی بڕێك پارەو قەرەبوونی ماددی لەو وڵاتانە لەبەرچاو گیراوە، بەڵام پاراستنی گیان و لایەنی ڕۆحی و پابەندی ئەخلاقی لەبەرچاونەگیراوە. 

هۆكارێكی تر بۆ قورسبونی كاریگەریەكانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لەسەر مرۆڤایەتی، لاوازبوون و نەبوونی ڕۆحی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان ووڵاتان و دەستبەرداریان لەیەكتر، بەو بیانوەی هەریەكەیان خۆی گیرۆدەیە، بەڵام ئەو ڕاستیە ئەخڵاقیە پشتگوێ خراوە كە بۆ ڕزگاری هەمووان هاوكاری وهەماهەنگی هەمووان پێوستە. 

دەرەنجام، سیستەمی حوكمڕانی ووڵات هەمیشە چاوەڕوانكراوە لەئاست بەرپرسیاریەتی بێت لەكاتی ڕوودانی كارسات بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتیانی ،ئەو حوكمڕانیەی ئەو پابەندبوونە لەئەستۆ نەگرێت چیتر زەمینەی بەردەوامبوونی نامێنێت.

د.خالص قادر

 

 

 

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket