riklam

كۆرۆنا و موچە........!!

بیروڕا 11:47 AM - 2020-04-02
.

.

كۆرۆنا ڤایرۆس ((كۆڤید19))وێڕای ئەوەی راستەوخۆ ژیانی هەزاران كەسی خستۆتە  بەرمەترسیەوە، بە شێوەیەكی ناڕاستەخۆ كاریگەری نەرێنی كردۆتە سەر كۆی مرۆڤایەتی یەك بستۆكەی لەسەر ئەم زەمینە نەهێشتۆتەوە گیرۆدەی دەرد و بەڵای نەكردبێت،

لەبەر ئەوەی لە پاڵ تێك و پێكدانی تەندروستی، هەزاران فابریكە و دوكان و بازاڕ و شوێنی كارو كاسبی پەكخستوە لە دەرەنجامیدا نرخی فرۆشی نەوتیشی بە یەكجاری دابەزاندووە، ئەمە وایكردووە ئابووری وڵاتە نەوت فرۆشەكان لە هەر شوێنێكیتری جیهان كاریگەری ئەو نەخۆشیەیان پێوە دیار بێت،

بێگومان لەبەرەنجامی ئەم بارودۆخە مەترسیدار و ناجێگیرە بە ملیۆنان كەس بێ رزق و بژێوی ژیانی رۆژانەبوون، چونكە لە بنەڕتدا ئەو كەسانە بە كاری رۆژانە بەڕێوە دەچن،

بەشێكی زۆری حكومەتەكان بە تایبەت ئەوانەی وەكو بەر پێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە قەدەغەی هاتوچۆ و كاركردنیان راگەیاندووە ، بۆ ئەوەی ژیان و گوزەران بە شێوەیەك لە شێوەكان بەرهەڤبكرێت و بە دوور بن لە حاڵەتی دەرونی ناجێگیر و سترێسی زۆر كە دواجار ببێتە هۆكاری توشبوون بەم بەڵایە ناگەهانە، لە پاڵ مسۆگەركردنی موچەی مانگانە فەرمانبەرانیان ، هەر یەكە و بە پێی سیستەمی كارپێكراوی خۆیان هەندێك هەنگاویترشیان ناوە بۆ یارمەتیدانی ئەو كەسانەی لە كاروكاسبی بوون ،

بە دیوێكیتر حكومەتەكان بە قەد ئەوەی لە هەوڵی رێگریكردنن لە تەشەنەسەندنی ئەو نەخۆشیە هەوڵی ئەوە دەدەن ژیان و گوزەران فەراهەم بێت، نزیكترین نمونە حكومەتی عێراقی لەسەر زاری سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەرەوە رایگەیاند كەوا موچە بەردەوام دەبێت و هەوڵی ئەوەش دەدەن لە هەر فەرمانبەرێك یەك دۆلار ببڕن تاوەكو بەبڕێك پارە یارمەتی كرێكاران و كاسبكاران بدەن لە بری ئەو ماوەی كە قەدەغەی هاتوچۆیان لەسەر بووە و  كاریان نەكردووە، 

كۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە دوابڕیاریان 10 ملیار دۆلاریان بۆ ئەو شێوە یارمەتیە دیاریكردووە كە هەمومان دەزانین دۆخی ئابووری ئێران بە هۆی ئابلوقەدانەوە لە حاڵیكی زۆر خراپدایە، ئەمە لە كاتێكدا لە هەرێم حكومەت هەنگاوی پێویست و كردارەكی  لە بارەی هاوكاریكردنی  ئەو كەسانەی لەكاروكاسبی بوون  نەهاویشتوە ، تەنانەت موچەكانیشیان  ئەمجارە زۆر دواخست، ئەمە نیگەرنی قوڵی لە لایەن كۆمەڵانی خەڵكەوە دروستكردووە ، بە تایبەت لەم رۆژانە دەنگۆی دەسكاریكردنی موچە لێرە و لەوێ قسەی لەسەر دەكرێت ، 

بەڕاستی هەنگاوێكی لەوشێوەیە هەموو ئەو دروشمە باق و بریقانەی چ ئەوەی لەسەردەمی هەڵبژاردندا چ ئەوەی لە دوای پێكهێنانی دواهەمین كابینە  دەوترا   هەروەها ئەوەشی  تا هەنوكە بۆ بەرگرتن لەو ڤایرۆسە نەفرەتیە كراوە هەموی دەخاتە ژێرپرسیارەوە، چونكە ناكرێ و نابێت لە هاتنە پێشی هەر تەنگژەیەك دەسكاری قوت و رزقی مامۆستایان و فەرمانبەران و خەڵكی بەشمەینەتەوە  بكرێت و كەسیش لە ژێر هەر پاساوێكدا بێت ئەوە بە رەوا نابینن، بگرە قبوڵیشی ناكەن  كەسانێك لە كەڵ كەڵەی خۆشی ژیاندابن ئەوانیش هەمیشە  قوربانیدەر و رەنج بەخەسار  بن.

عەبدولواحید محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket