riklam

تەندروستی رەسافە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

عیراق 11:36 PM - 2020-04-01
.

.

تەندروستی رەسافەی سەربە پارێزگای بەغدا، لەراگەیەنراوێكدا تۆمار نەكردنی هیچ حاڵەتێكی تووشبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنای لەئەمڕۆدا راگەیاند.

د.عەبدلغەنی سەعدون ساعدی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی رەسافەی بەغدا رایگەیاندوە:" لەنێوان تەواوی ئەو كەسانەی كە پشكنینیان بۆ كراوە، لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بەكۆرۆنا تۆمار نەكراوە".

رونیشكردوەتەوە:" تەواوی تیمەكان ئەمڕۆ لەپشكنینەكانیان بەردەوام بوون و بەجیاواز لە دوو رۆژی رابردوو هیچ حاڵەتێك  تۆمار نەكراوە، هاوكات ژمارەیەكی زۆر لەتووشبووانیش دۆخی تەندروستیان بەرەو جێگربوون دەچن".


PUKmedia راگەیەنراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket